ئەسرین قادری: لەگەڵ هەڤاڵانی 'کەژار' باسمان لە چالاکی هاوبەش کردوە
14:32
ژنها
ناوەندی هەواڵ - ئەسرین قادری، ئەندامی کومیتەی ژنانی ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کومونیستی ئێران (کۆمەڵە)، باس له کارو چالاکییهکانی ژنانی کۆمهڵی دهکات و راشیدهگهیهنێت: لەگەڵ هەڤاڵانی 'کەژار' باسمان لە خەبات و چالاکی هاوبەش کردوە.
ئەسرین قادری، ئەندامی کومیتەی ژنانی ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کومونیستی ئێران (کۆمەڵە) له چاوپێکهوتنێکدا لهگهڵ ئاژانسی دەنگوباسی رۆژنیوز باس له کاروچالاکییهکانی خۆیان و پهیوهندییهکانیان لهگهڵ ژنانی رۆژئاوای کوردستان دهکات و بەرخۆدانی ئازادیخوازانەی ژنان لە باکور و ڕۆژئاوا ستایش دهکات.
ئەسرین لە چاوپێکەوتنەکەیدا باس لە کاروخەباتی ژنانی ناو کۆمەڵە دەکات و دەڵێت: "ئەندامانی ژنی کۆمەڵە بەردەوام لە ناوخۆی وڵاتی ئێران کاری ڕێکخستنیان کردووە، کە لێرەدا بە هۆی پاراستنی ئەمنی ڕێکخەرەکانی ناوخۆ ناتوانین ئاماژەیان پێبکەین، لە دەرەوی وڵاتیش هەروەها لەگەڵ چەند ڕێکخراوی نێودەوڵەتی چالاکی و هاوکاریان هەیە، ئەوەی کە گرنگ بێت، لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئەندامانی کۆمیتە ناوەندی کۆمەڵە هەستیان بە پێویستی پێکهێنانی ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ژنان کرد و بۆ ئەم مەبەستەش دوو ساڵە چالاکی دەکەین."
ئەسرین قادری لە بەشێکیتری وتەکانیدا باس لە گرنگی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و پێگەی خۆسەری ژنان دەکات و جەختیش دەکاتەوە: "یەکێک لە مەبەستە سەرەکیەکانی ئێمە وەکو کۆمیتەی ژنانی کۆمەڵە توێژینەوە لەسەر شۆڕشی ڕۆژائاوایە، بەنیازین لە سەر چالاکی سیاسی و گەریلایی و پەروەردەیی ژنان لە ڕۆژئاوا لێکۆڵین بکەین و پهیوەندیمان هەبێت، بۆ ئەم کارە چەند کۆبوونەوەمان ههبووە و بەرنامەمان داڕشتووە، بۆ نمونە چەند لێدوانی ڕادیۆییمان ئامادەکردووە و بڵاومانکردۆتەوە، پهیوەندی دوولایەنەشمان ههبووە، ئێمە وەکو کۆمەڵە لە سەرەتای دامەزرانی کانتۆنەکان و یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن پشتگیریمان لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کردووە و بە هەموو شێوەکان هاوکاریمان کردوون."
ئەسرین قادری، ئەندامی کومیتەی ژنانی ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کومونیستی ئێران (کۆمەڵە) سەردانەکەی شاندی کۆمەڵگەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کەژار) بەو شێوەیە هەڵدەسەنگێنێت: "لەگەڵ هەڤالانی کەژار لە زۆر بواردا گفتوگۆمان کرد، لەدانیشتنەکەماندا دۆخی ئێستای خەباتی ژنان لە ئێران و بە تایبەت لە کوردستان تاوتێکرا، باسی هێرشی داعش و بە دیلگرتنی ژنان و منداڵانی ناوچەکە بەتایبەت ژنان و منداڵانی ئیزدی کرا و بەرخۆدانی ئازادیخوازانەی ژنان لە باکور و ڕۆژئاوا ستایشکرا، پاشان باس لەوەکرا کە کۆماری ئیسلامی بە درێژەی نزیک بە ٤٠ساڵ بە هەموو شێوەیەک ژنانی سەرکوتکردووە، باس لە تواناکانی ئێستای بزوتنەوەی ژنان لە ٨ی ئازار و یەکی ئایار لە ئێران کرا، لە رۆژههڵاتی کوردستانیش بە هۆی هەبوونی کۆمەڵە، بەرخۆدان و خەباتی ژنان بەردەوامە، لە کوردستانی ئەمڕۆ دا بێکاری و کوژران لەسەر ناموس و خۆکوژی ژنان زۆرە و ئێمە دەبێ بە هەموو هێزمانەوە لە دژی ئەمانە چالاکی بکەین، چەند خاڵێک کە وەکو چالاکی هاوبەش لەگەڵ هەڤالانی کەژار باسکران."
(ش ب)