گیراوانی سیاسی ژن مانگرتنیان ڕاگەیاند
17:30
ژنها
ئەدەنا – گیراوانی سیاسی ژن لە زیندانی تارسوس بە ڕێگەی نامەیەک رایانگەیاندوە کە ماوەی سێ رۆژ مان لە خواردن دەگرن و پێنج حەفتە هەموو جۆرە دانوستانێک ڕەت دەکەنەوە.
گیراوانی ژن لە گرتوخانەی تارسوس لە شاری ئەدەنای تورکیا لە ڕێگەی نامەیەکەوە کە بە بنەماڵەکانیان بۆ کۆمەڵەی فیدراسیۆنی کەسوکاری گیراوان ناردوویانە، ڕایانگەیاندوە کە ماوەی سێ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن دەگرن و بۆ پێنج حەفتەش هەموو جۆرە دانوستانێک ڕەت دەکەنەوە و دیدار لەگەڵ کەسوکاریان ئەنجام نادەن.
ژنان لە نامەکەیاندا رادەگەیەنن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٧ ژنی گیراو لە بەرامبەر فشار و توندوتیژی بەرامبەریان دەکرێت، ٣ ڕۆژ مانیان لە خواردن گرتوە، هاوکات ئاماژەش بەوە کراوە کە ئەو ژنانە بە ژووری تاکەکەسی و قەدەخەی دیدار لەگەڵ کەسوکاریان سزا دراون.
لەوبارەیەوە نورسەل، کۆچبای نوێنەری کۆمەڵەی کۆنفیدراسیۆنی کەسوکاری گیراوان، لە شاری ئەدەنا ڕایگەیاند: "رۆژبەڕۆژ پێشێلکاریە یاسایەکانی مافی مرۆڤ لە گرتوخانەی تەرسوس زیاتر دەبێت، لەبەرامبەر ئەوەش ژنانی گیراوی کەیسی سیاسی ماوەی ٣ ڕۆژ دەست دەکەن بە مانگرتن لە خواردن، لەڕووی یاساییەوە چی پێویست بێت ئێمە ئەنجامی دەدەین."
(ش ب)