دهۆک، منداڵێک بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێت
09:47
ژنها
دهۆک - تەرمى کچێکى تەمەن یەکساڵ و شەش مانگ لە دهۆک لە دواى ١٠ دۆزرایەوە و پۆلیسى دهۆکیش ڕایدەگەیەنێت، کەسێکیان بە تۆمەتى فڕاندن و کوشتنى ئەو کچە دەستگیرکردووە.
مینا مێڤان ئه‌و كچه ته‌مه‌ن یەکساڵ و شه‌ش مانگه‌یه كه له ١٠ ى ئەم مانگەدا لە بەردەم ماڵەکەى خۆیان لە دهۆک دیار نەما و بێ سه‌روشوێن بوو.بەڵام دواى تێپەڕبوونى ١٠ ڕۆژ بەسەر بێسەروشونبوونیدا ده‌نگۆى بینینى ده‌ستێكى مینا له گوندى به‌رئاشێى سه‌ر به ده‌ڤه‌رى به‌رواری باڵا بڵابوویه‌وه دواى لێکۆڵینە‌وه دەرکەوت ده‌ستێكه و له لایه‌ن گیانه‌وه‌رانه‌وه له ژێر خاكه‌وه ده‌رهێناوه و پولیس ڕه‌وانه‌ى هه‌ولێرى کرد.
لە ئێستاشدا كه‌سێكى ٢٦ ساڵى كه خه‌لكى گوندى به‌رئاشێی هه‌مان گوندى خێزانى مینایه، دەستگیرکراوە به تۆمه‌تى فڕاندن و كوشتنى مینا.
دواى لێکۆڵینە‌وه‌کانى پۆلیس ئاشكرا بوو پێش ئه‌وه‌ى مینا بكوژرێت له‌م بیره ئاوه‌دا خنكێنراوه و دواتر پارچه پارچه كراوه و له ژێر خاک‌دا نێژراوه.
ئەو تۆمەتبارە دانیشی بەوە ناوە کە منداڵەکەی بە مەبەستی دەستدرێژی سێکسی رفاندوە و دواتریش بە شێوەیەک درندانە هەوڵی بێ سەروشوێن کردنی داوە.
له‌ئیستادا ده‌زگا ئه‌منیه‌كان هه‌موو پارچه گۆشتەکانى جەستەى مینایان نه‌دۆزیووەتەوە، خێزانى میناش ئاماژە بەوە دەکەن کە کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە و داواكارن یاسا سه‌روه‌ر بێت و تاوانبارەکە سزاى ڕاستەقینەى خۆى وەربگرێت.
بەپێى بڕگەى یەک لە ماد‌ه‌ى ٤٠٦ى یاسى سزادانى عێراقى تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە، بەپێى ئەو ما‌ددە هه‌ر كه‌سێك به ئه‌نقه‌ست كه‌سێك بكوژێت و به ڕێگاى وه‌حشیگه‌رانه له ناوى به‌رێت سزای لە سێدارەدانى بەسەردا دەسەپێندرێت
.
(ش ب)