٨٠٠ کوردی هەرێمی شەهبا لە دەستی داعش دان
16:16
ژنها
ناوەندی هەواڵ – چەتەکانی داعش له‌م دواییانه‌دا به ده‌یان هاوڵاتی كوردیان له ناوچه‌كانی شه‌هبا له نزیك حه‌له‌ب ده‌ستگیر كردوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی هاوڵاتیە كورده رفێنراوه‌كانی لای داعش له هەرێمی شەهبا گه‌یشتوه‌ته (٨٠٠) کەس و دەیانەوێت وەک بارمتە بەکاریان بێنن.
هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن له‌لایه‌ن داعشه‌وه له دژی كورد له هەرێمی شه‌هبا له (١٦)ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێ كردوه و جگه‌له‌وه (٤) هاوڵاتی كورد به‌بیانوی هه‌بونی په‌یوه‌ندیی به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كوژراون، ئەوانیتر وەک بارمتە بەکاردەهێنرن و کاریان پێدەکرێت.
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەک داعش ده‌ستگیركراوه عه‌ره‌به‌كان ئازاد ده‌كات و ته‌نها كورده‌كان ده‌هێڵێته‌وه و زۆربەشیان دەبات بۆ شاری و ناچاریان ده‌كات به لێدانی خه‌نده‌ق و تونێل به چوارده‌وری ئه‌و شارە.
هەروەها بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی هاوار تا ئێستا ٨٠٠ هاوڵاتی کورد لە هەرێمی شەهبای باشوری حەلەب لە ژێر دەستی چەتەکانی داعش دان.
(ش ب)