دانیشتنی دادگایی فیگەن لە ٢٣ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت

17:50

ژنها

ئەدەنا – پێنجەمین دانیشتنی دادگا بۆ کەیسی فیگەن شاهین، کە لەکاتی دەستبەسەرکردندا لەلایەن هێزەکانی پۆلیس ڕووبەرووی هەوڵی دەستدرێژی کردنە سەر و ئەشکەنجەکردن ببووەوە بۆ ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە دواخرا.

بە تۆمەتی ئەندام بوون لە ڕێکخستنەکانی کوردان و بەکار هێنانی ماددی تەقەمەنی، فیگەن شاهین تەمەن ٢٥ ساڵ شەوی ٢٣/٢٤ی مانگی ئابی ٢٠١٥ لە شاری "ئەدەنا"ی تورکیا دەستبەسەر کرابوو، لەکاتی بردنیدا بۆ ناوەندی ئاسایشی شارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیس ڕووبەڕووی ئەشکەنجەکردن و هەوڵی دەستدرێژیکردنە سەر ببووەوە.

ئەمڕۆ لە دادگای تاوانە قورسەکانی شاری ئەدەنا چوارەمین دانیشتنی کەیسی ناوبراو بەڕێوەچوو. دادگا بڕیاری دا کە دانیشتن بۆ دادگایی کردنی فیگەن شاهین لە ٢٣ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت.

(ش ب)