لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی سەربازاندا دوو ژن بریندار بوون
18:17
ژنها
سەرێکانی – لە گوندی "نەسەتەل" سەر بە شارۆچکەی سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان دایکێک و کچەکەی لەلایەن سەربازانی تورکیاوە بریندار کران.
ئەمڕۆ لە گوندی "نەستەل"ی ٦٠ی کم ڕۆژئاوای شارۆچکەی سەرێکانی کانتۆنی جزیرە، سەربازانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر سنورەوە گوندنشینانیان دایە بەدەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا دایکێکی ٧٠ ساڵان بەناوی قوتنا ئیبراهیم و کچە ٣٠ ساڵانەکەی بەناوی نەهلە ئەحمەد بریندار بوون.
هاوڵاتیانی گوند دەستبەجێ دایک و کچە بریندارەکەیان گەیاندە بەخۆشخانەی "ڕۆژ" لە شارۆچکەی سەرێکانی. دایکە ٧٠ ساڵانەکە لە قاچی خۆی و کچکەشی لە سکیدا بە سەختی بریندا ببوو، هەر بۆیە پزیشکان دەستبەجێ نەشتەرگەیان بۆ نەهلە ئەنجامدا. ئێستاش هەردووکیان لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری دان.
جێگەی باسە لە ١٩ ی ئەم مانگەدا کاتێک ١٥ هاوڵاتی شاری ڕەقە ویستبوویان لەڕێگەی سنوری ڕۆژئاوای- باکوری کوردستان بپەڕنەوە لەلایەن سەربازانی توکەوە گولـلەباران کرابوون.
(ش ب)