لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سێکسیدا دیبەتێک بەڕێوەچوو
09:51
ژنها
سلێمانی – بە بۆنەی رۆژى جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى سێكسی له‌زانكۆى ئه‌مه‌ریكی لەشاری سلیمانی دیبەیتێکی تایبه‌ت بەڕێوەچوو.
دوێنێ لەشاری سلێمانی و لەزانکۆی ئەمەریکی، دیبەیتێکی تایبەت لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سێکسی بەڕێوەچوو، دیبەیتەکە له‌لایه‌ن رێكخراوى ئاسوده‌وه رێكخرابوو، تێیدا چەندین چالاکی ژنان و پەرلەمانتاران و هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی بەشداربوون.
دیبه‌ته‌كه له دوو پانێڵ پێكهاتبوو، پانێڵی یه‌كه‌مدا كه تایبه‌ت بوو به رۆڵی رێكخراو چالاكوان و كه‌سایه‌تییه نێوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له رووبه‌رووبونه‌وه‌ى توندوتیژى سێكسی‌دا. له‌پانێڵی دوومیشدا نوێنه‌رانی ( یوئێن ) تیشكیان خسته سه‌ر رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ئاماده‌كردنی كۆمه‌ڵگاى عێراقی بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى توندوتیژى سێكسی لە ململانێکاندا و به‌ڵێنی هاوكارى زیاترى ژنانی سه‌ركرده و رێكخراوه‌كانیاندا بۆ پێشخستنی كاره‌كانیان و دۆكیومنتكردنی چیرۆكی ده‌ستدرێژییه‌كان له‌عێراقدا، نێوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له رووبه‌رووبونه‌وه‌ى توندوتیژى سێكسی‌دا.
(ش ب)