"بەبێ لەبەر چاو گرتنی کوردستان هیچ سیاسەتێک سەرکەوتوو نابێت"
13:26
بێریتان ئایلاکوت/ ژنها
ئامەد - هاوسەرۆکی گشتی DBP ڕادەگەیەنێت کە ئەوانەی دەیانەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستاتۆیێکی نوێ بونیاد بنێن، دەبێت هەم پێگەی کوردان لە بەرچاو بگرن، هەم ئیتر سیاسەتی کوردستانیش بە ڕۆژەڤ بکەن.
سەباحەت تونجەل، هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان، سیاسەت و هێرشەکانی بۆ سەر گەلی کورد هەڵسەنگاند و رایگەیاند: گەنجان لە کوردستان فشار و داسەپاندنەکانی داگیرکەران ڕەتدەکەنەوە و ڕێچکەی ژیانێکی نوێیان گرتۆتە بەر.
سەباحەت وتی: "بەهاری عەرەبی بۆ گەلانی هەرێمەکە سەرەتای سەرهەڵدانێکی نوێ و سەردەرخستنی نەتەوە چەوساوەکان بوو، بەڵام ستاتۆ نوێیەکانیش دوای دەستتێوەردانی بەرژەوندی خوازان، ئیتر بە ئاقارێکی نادیار و لاڕێدا جوڵەیان کرد و نەیانتوانی ببنە وەڵام، وەک گەلان داوایان دەکرد ئەو یەکسانی و ئازادیەیان دەستکەوت. ئەوەی بەشێوەیەکی جیاواز لە ئارادایە، تورکیا دەیەوێت سیستەمی خانەدانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشبخات و ڕۆژئاوای کوردستانیش وەک ئەلتەرناتیڤێکی سەرکەوتوو سەری هەڵدا. ئەم دۆخەش پرۆسەیەکی نوێی لەگەڵ خۆی هێناوە."
ناوبراو ئاماژەشی بەوە دا کە ئەگەر بیانەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستاتۆیێکی نوێ پێشبخەن ئەوا ناتوانن کوردان لەبەرچاو نەگرن، ئەوانەی کە باسیان لە گرنگی ڕۆڵی سیاسی عێراق و سوریا دەکرد، دەبێت ئیتر سیاسەتی کوردستانیش بە ڕۆژەڤ بکەن، تێکۆشانی دەیان ساڵەی گەلی کورد لە پێناو ئازادی و دۆخ و هەلومەرجی کوردان لە هەرێمەکەدا بە گرنگ ببینن. هەروەها وتیشی: "ماوەی چل ساڵە لە توکیا پرسی کورد هەیە و چارەسەر ناکرێت، ڕاستینەی گەلێک هەیە کە ماوەی چل ساڵە تێدەکۆشێت. بەڵام ئیتر خەونی خانەدانی تورکیا دژ بە بەرخۆدانی کوردان ناکۆکیتری لەگەڵ خۆی هێناوە. لە ناوەخۆی تورکیا سیاسەت و پلان بۆ لەنێوبردنی شۆڕش و سەرهەڵدانەکانی گەلان بەڕێوەدەبرێن، شۆڕشی ڕۆژئاوا توانیویەتی سیاسەتە چەپەڵەکانی حکومەتی ئاکپارتی پوچەڵبکاتەوە، رێککەوتنەکانیان هەڵوەشێنێتەوە."
هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان، لە بەردەوامی وتەکانیدا جەختی کردەوە: "لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەنەی دەوڵەتی تورکیا لەسەر گەلی کورد بەڕێوەیان دەبات لە گۆڕەپانی سیاسیدا تەنیا ماوەتەوە، هەروها قەیران و کائیۆسە بنبەستووەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەک بەیەک ڕوو لە تورکیا دەکەن. دەوڵەتی تورکیا بە سوربون لەسەر سیستەمی دەوڵەت - نەتەوە بە ئەقڵەیەتی پیاوسالاری ناتوانێت بە هیچ جۆرێک لە جۆرەکان هەنگاوێک بنێتە پێشەوە."
سەباحەت، کۆنفیدرالیزمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتی بە نمونەی شێوازی چارەسەری قەیرانەکان هێنایەوە و بۆ ئەمەش رۆژئاوای کوردستانی وەک نمونە پیشاندا کە پێشەنگی بۆ ئەوە دەکات.
سەباحەت تونجەل، هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان(BDP) لە کۆتایشدا وتی: "قۆناغی دانوستان و چاوپێکەوتنی شاندی دەوڵەت لەگەڵ ڕێبەری (PKK) عەبدوڵا ئۆجالان، ئاکپارتی دەستی بە سیاسەتی بێ کاریگەرکردن و ئیفلیجکردن کرد، ئەمەش سەرچاوە و هۆکاری سەرەکی ئەو ئاڵۆزیانەیە، بەرخۆدانی گەل ئەم سیاسەتەی بێکاریگەر کرد و وەڵامێکی مێژوویی دایەوە، لەمڕۆ بەدواوە مومکین نیە کە ئاکەپارتی سەرکەوێت و خۆی رزگار بکات."
(ش ب)