ژنانى عه‌فرین به‌کاری ده‌ستی ڕه‌نگی ژیان دەگۆڕن
13:27
فیدان ڕێزان/ ژنها
عه‌فرین– هونه‌رى پیشەی ده‌ستی هه‌لێکی گرنگ بۆ پێشخستنی بارى ئابورى، روکه‌ن محه‌مه‌د سەبارەت پیشەی دەست ڕەنگینی دەڵێت: له‌جیاتى ئه‌وه‌ى له‌ماڵه‌وه بێ کار دابنیشم، بە هونه‌ریدا خه‌ریک ده‌بم بەو جۆرە هاوکاری خێزانه‌که‌م دەکەم .
هونه‌رى پیشەی دەست و دەستڕەنگینی ژنان رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پێشخستنی پرۆسەی ئابوری لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایەبەتیش بۆ ئابوری ژنان، ژنان لە هه‌مان کاتدا ئافرێنه‌رى خۆیان پێشده‌خه‌ن، بەتایبەتیش لە کانتۆنی عەفرین مێژووێکی دێرین و زۆر ڕەنگینی هەیە. ڕوکه‌ن محه‌مه‌د، یەکێک لەو ژنانەیە کە ئەزمونی لەو هونەرەدا زۆرە وتی: "پیشەی ده‌ست وه‌ک و بازنێکى ئاڵتونه، ئه‌وکارانه‌ى ئێمه‌ش ده‌یکه‌ین زۆرن بۆ نمونه سه‌رلێوارى جلوبەرگ و لەچکی ژنان به مۆری ده‌زوى ره‌نگاو ره‌نگ ده‌ڕازێنینەوە". هەروەها باسی لە چۆنێتی پێکەوە کار کردن و فێرکردنی کەسانیتر کرد و وتی: "ژنان لە گه‌ڕه‌که‌کانیان دەچن بۆ مالێک و کۆده‌بنه‌وه‌و یه‌کترى فێرده‌که‌ن و کاری خۆشیان پێکه‌وه ده‌که‌ن.
" زۆربەی پێداویستیەکانی ژیانمان پێکده‌هێنین"
روکه‌ن وتیشی: "دایکى ٤ منداڵم و بە هونەری ده‌ستیه‌وه خه‌ریکم، جلى ناو بازاره‌کان زۆر گرانن بۆیه‌ش زۆرێک له‌خه‌لک جلی کۆنه وبه‌کارهاتوو(له‌نگه) ده‌کڕن وبه‌کارى ده‌هێنن، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س له‌به‌ر بارى ته‌ندروستیان ناتوانن ئه‌و جلانه له‌به‌ر بکه‌ن دێن بۆلاى من ئه‌یانه‌وێت به‌خوری و لۆکه جلیان بۆ دەچنم زۆرێک له هاورێکانم خوریم بۆ ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی جلوبەرگیان بۆ دروست کەم، وه منیش کە سەیری ره‌وشى ئابوری و هەلومەرجی سەختی هەرێمەکە دەکەم به‌پاره‌یه‌کى که‌م بۆیان دروست ده‌که‌م، کاتێک کار له ده‌ستى ژن‌دا بێت ده‌توانێت زۆرێک له پێداویستى ژیان پێک بهێنێت."
روکه‌ن باسى له‌وه کرد ئه‌و کاتانه‌ى کاری ده‌ست ده‌که‌م به‌هه‌ست و دلخۆشیه‌کى زۆره‌وه کاره‌که‌م ده‌که‌م هه‌میشه به‌وردى و دڵم له‌سه‌ر کاره‌که‌مه هه‌ندێکجار حه‌فته‌یه‌ک یان ١٥رۆژ خه‌ریکی جلێک دەبم، کە تەواویش دەبێت زۆر به ره‌نجى خۆم دلخۆش ده‌بم. له‌کانتۆنی عەفرین زۆرێک له‌ژنان به‌هونه‌رى کارى ده‌سته‌وه خه‌ریکن له‌هه‌رمالێکدا ئه شتانه‌ى به‌ده‌ست دروست کراون هه‌یه به‌لام زیاتر گه‌نجان حه‌زى لێناکه‌ن ده‌لێن نابێت ژنان خۆیان به‌کارى ماله‌وه په‌راوێز بخه‌ن کارى نوێ پێشده‌خه‌ن به‌لام زۆرێک ژنیش هه‌نه کارى ده‌ره‌وه ده‌که‌ن یان بێ کارن نایه‌ن به‌شدارى لەم جۆرە کارانە ناکەن."
( ش ب)