فیگەن یوکسەکداغ سەردانی چیلەم دۆغانی کرد
17:34
ژنها
ئەدەنا – فیگەن یوکسەکداغ و شاندێکی ئەنجومەنی ژنان لەناو کۆنگرەی دیموکراتی گەل(HDK) سەردانی چیلەم دۆغانیان کرد کە دوێنێ ئازاد کرا.
دوای ئازاد بوونی لە گرتوخانە، فیگەن یوکسەکداغ و شاندێکی ئەنجومەنی ژنان لە کۆنگرەی دیموکراتی گەل، سەردانی چیلەم دۆغانیان کرد لە ماڵی خۆیدا.
چیلەم دۆغان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردان کردنیان و باسیشی لەوە کرد کە کاتێک لە گرتوخانەدابووە زۆر هەستار بووە بە نامەکانی فیگەن.
هەروەها فیگەن یوکسەداغ، ئاماژەی بەوە دا لە کاتی بەڕێوەچوونی دادگایی کردنی چیلەم ئەوانیش هەوڵیان داوە بۆ ئازادکردنی و پاڵپشتیان لێکردوە.
هەروەها هەر ئەمڕۆ بەبۆنەی ئازادكردنی چیلەم ژمارەیەك لە رێكخراوانی ژنان لە توركیا كە نزیك ١٠٠ ژن و چالاكوان دەبوون لە ناوچەی كادیكوی شاری ئیستەنبوڵ كۆبوونەوە و ئاهەنگی خۆشیان دەربڕی، لە شاری ئەسكی شەهیریشەوە ئاهەنگی پیرۆزبایی بەڕێوەچو و بە پەیوەندی تەلەفۆنی پشتیوانی خۆیان بۆ چیلەم راگەیاند.
چیلەم دۆغان دوای ئەوەی هاوژینەکەی بە دەمانچە دەكوژێت دادگا بە ١٥ ساڵ زیندانی سزای دەدات، بەڵام دواتر بە كەفالەت لە زیندان ئازاد دەکرێت، چونکە هاوژینەکەی ئاڵودەی مادە هۆشبەرەکان بووە و هەمیشە توندوتیژی لەبەرامبەر بەکار هێناوە و ویستویەتی بەزۆر لەشفرۆشی پێبکات.
(ش ب)