"هێرش بۆ سەر ئاشوریەکان نیشانەی لەناوچوونی داعشە"
09:40
سۆرگول شێخۆ/ ژنها
تل تەمەر – ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی یاسادانان هێرشی چەتەکانی داعش کە لە ١٩ ئەم مانگە بەرامبەر بەهاوڵاتیانی ئاشوری ئەنجام درا، وەک نیشانەی لاوازی و لەناوچوونی چەتەکانی داعش پیشان دەدات لەڕۆژئاوای کوردستان.
لە ١٩ی ئەم مانگەدا نزیک پارکی 'ئەلکندی' لە گەڕەکی ئوستا لە شاری قامیشلۆ چەتەکانی داعش هێرشێکی خۆکوژیان ئەنجامدا و لە هێرشەکەدا پەرستگایەکی سریانیەکان بە ئامانج گیرابوو، بەڵام بەر لەوەی بگات بە ئامانجەکەی هێزەکانی ئاسایش تەقاندیانەوە، لەبەرامبەر ئەو جۆرە هێرشانە مادلێن خەمیس ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی یاسادانان، لە شارۆچکەی تل تەمەر، لە کانتۆنی جزیرەد، ڕایگەیاند: ئەم جۆرە هێرشانە بوونە هۆی شکست هێنانیان، چەتەکان لە ڕۆژئاوا لە ڕیشەوە کۆتاییان پێدێت.
مادلێن وتی: "سەرەتا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین، کە لە شاری قامیشلۆ ئەنجام درا، لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەو جۆرە هێرشانەی چەتەکانی داعش ناتوانن ئیرادە و هێزی تێکۆشانی کورد، عەرەب و ئاشوریەکان لەناو ببەن. وەک ژنێکی ئاشوری پێیان ڕادەگەیەنم کە ناترسین، چۆن ڕۆژئاو بۆتە سمبۆلی بەرخۆدان ئێمەش ئاوا بەردەوام دەبین لە تێکۆشان و تۆڵەی شەهیدان دەکەیەنەوە. ئەوە هێرشێکە بۆ سەر هەموو دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان."
مادلین خەمیس، ئاماژەشی بەوە دا کە چەتەکان لە ڕەقە و منبج کۆتاییان پێدێت، بۆیە دەیانەوێت بە هێرشی خۆکوژی تۆڵەی خۆیان لە هاوڵاتیانی هەرێمەکە بکەنەوە، هەروەها لە کۆتایشدا وتی: "دەبینن کە ئاشتی و پێکەوە ژیان لەنێوان گەلانی ڕۆژئاوای کوردستان بەدیهاتوە، بۆیە ناتوانن خۆیان لەبەرامبەر ئەو شێوازەی ژیان بگرن کە فاشیزمی ئەوان لەناو دەبات."
(ش ب)