رمێڵان، خولى شه‌هیدانى مانگى گوڵان کۆتایى هات

11:07

ژنها

ڕمێلان – خولی پەروەردەی شه‌هیدانى مانگى گولان سه‌ربه‌ ئه‌کا‌دیمیاى "ڕامانى ستار" دوێنێ لەشارۆچکەی ڕمێڵان کۆتایى هات.

خولى شه‌هیدانى مانگى گولان سه‌ر لە ئه‌کادیمیاى "رامانی ستار" که ‌له‌ ٣٠ گولان به‌ به‌شدارى ٢٧ که‌س ده‌ستى پێکردبوو، به‌ جۆشێکی زۆر و ئه‌نجامێکى سه‌رکه‌وتو کۆتایی هات.

بەشدار بووان لەسەر بزوتنەوەی ئازادی، راستی ژیان و تێکۆشانی رێبه‌ری پەکەکە عه‌بدولا ئۆجه‌لان، مێژووى کوردستان، ژینۆلۆژى، ڕژێمى حه‌قیقه‌ت و شه‌رى تایبه‌ت پەروەردەیان بینی. له‌هه‌مان کاتدا چەندین سیمینار له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه‌ پێشکه‌ش دەکران.

لە کانتۆنى جه‌زیره‌دا ژنان له‌خوله‌کاندا پێکه‌وه‌ به‌شدارى ده‌که‌ن به‌شداربوانی ئەم خولەی په‌روه‌ردەش دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بۆ ئەمەش لە کۆتایی خولەکەدا ئاهەنگێکی بچوکیان ساز کرد.

(ش ب)