ئەڵمانیا، دووەمین فیستیڤاڵی ئیڤانا هۆفمان ژنان کۆدەکاتەوە

15:00

ژنها

ناوەندی هەواڵەکان- دووەمین فیستیڤاڵی ئیڤانا هۆفمان، شەرڤانی(MLKP) کە لە بەرخۆدانی بەرامبەر چەتەکانی داعش گیانی بەختکردبوو، لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا ساز دەکرێت.

یەکێتی ژنانی سۆسیالیستی ئەڵمانیا بە لێدوانێکی نوسراو ڕایانگەیاند: "ئیڤانا هۆفمان بۆ ئەوەی گەلانی بە ئازادی بژین، تێکۆشانی ئەنتەرناسیۆنالیستی خستە ژێر لێپرسیەنەوە. دژ بە زوڵم و ستەمی داعش کە ژنان بە کۆیلە دەکات، تێکۆشانی ئەنتەرناسیۆنالیستی خۆی بردە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. ئیڤانا لەسەر بانگەوازی پارتەکەی بە بێ هیچ دوودڵیەک ڕووی کردە ڕۆژئاوای کوردستان و بەشداری لە بەرخۆدان و شەڕی بەرامبەر چەتەکان کرد. "

لە بەشێکیتری لێدوانەکەی یەکێتی ژنانی سۆسیالیستی ئەڵمانیادا هاتوە: "هەڤاڵی هێژامان ئیڤانا، وەک ئەوەی خەیاڵت دەکرد، کاریگەری خۆت لەسەر هەموومان و لەسەر هەموو جیهان جێهێشتووە. بەڵێن دەدەین کە هەرگیز لە یاد نەکرێت، لەسەر خاکی ئەوروپا هەمیشە یادی بەرز ڕادەگرین، هەڤاڵ ئیڤانا دەبێتە دروشمی سەرهەڵدانمان، دروشمی تێکۆشان و شۆڕش نەک تەنیا لە کوردستان و تورکیا بەڵکو لە هەموو جوگرافیای ناوچەکە بڵاو دەکەینەوە، لە ڕێگەی تێکۆشانی ئازادی ژناندا تۆ و ئیرادەی بەرزت لەسەر شانمان دەبێت."

لە لێدوانەکدا راگەیاندراوە کە دووەمین فیستیڤاڵی ئیڤانا هۆفمان، لە ٢٥ ئەم مانگەدا لە شاری دوسلدۆرف لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرێوە دەچێت، بڕیارە فیستیڤاڵەکە سەرەتا بە ڕێپێوانێک کاتژمێر ١١ لە Rathaus Hambor دەست پێدەکات.

ئیڤانا هۆفمان کچە گەنجێکی ئەڵمانی بە ڕەگەز ئەفریقیە لەدایکبووی ١ی سێپتێمبەری ساڵی ١٩٩٥ ی ئەڵمانیا بوو ، دوای ئەوەی لەگەڵ لاوانی " پارتی مارکسیستی لینینیستی کۆمۆنیستی " یەکتر دەناسن ، دواتر دەبێتە ئەندامی پارتەکە (پارتی مارکسی لینینی کۆمۆنیست ) . بۆ بەشداریکردن لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و بەرگریکردن لە کوردستان ماوەی شەش مانگ بوو ئیڤانا هۆفمان لە ڕۆژئاوای کوردستان بوو ، لەوێ نازناوی (ئاڤاشین تێکۆشین گونەش) دەبێ ، لەو ماویەدا لەهەرێمی جەزیرە لە چەندین شوێن ئەرکی جیاوازی گرتە ئەستۆ ، دواجار وەک کۆمۆنیستێک کە عەشقی ئازادی بوو ئەرکی بەشداربوون لە (یەکینەکانی پاراستنی ژن ) ی گرتە ئەستۆ .

ئاڤاشین ئەو بۆ بەشداریکردن لە شەڕی ڕزگارکردنی خاکی کوردستان لە شەڕەکانی ناوچەی گردی خورما (گرێ خورما – تەلتەمر) هەر لەیەکەم ڕۆژی شەڕی ڕزگارکردنی ئەو ناوچەیەدا بەشدار دەبێ ، لەئەنجامی بەرخۆدانی بێ وێنەی هێزەکانی (یەپەگە و یەپەژە و کۆمۆنیست) لە شەڕێکی دژواردا دژ بە هێزە داگیرکەر و بەکرێگیراوە تیرۆریستەکانی داعش ، کاتژمێر (٣) ی بەرەبەیانی ڕۆژی (٧) ی ئاداری (٢٠١٥) ئاڤاشین شەهید دەبێ.

(ش ب)