پاریس، سبەی کۆنفرانسی ژنۆلۆژی دەبەسترێت
09:24
ژنها
ناوەندی هەواڵ - بڕیارە لە ٢٥ حوزەیرانی ٢٠١٦، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆنفرانسێک لەسەر ژنۆلۆژی ببەسترێت.
کۆنفرانسەکە لە هۆڵی Monteuil دەبەسترێت و لە کۆنفرانسەکەدا بزوتنەوەی ژنی کورد لە ئەوروپا بابەتەکانی وەک ژنۆلۆژی، کێشە کۆمەڵگە و سیستەم، دیدێکی ئەلتەرناتیڤ و چارەسەری بۆ کێشەکان دەخەنەڕوو.
بەپێی نوسراوێکی فەرمی ئامادەکارانی کۆنفرانسەکە کە وێنەیەکی بۆ ژنها نێردرواوە، کۆنفرانسکە ماوەی رۆژێک دەخایەنێت و چەندین بابەت لە بەرامبەر زانستی پۆزەتیڤیستی وەک ڕەگەزگەرا، سێکسیست، ژنۆلۆژی، ژن ژیان و ئازادی پێشکەش دەکرێت، بزوتنەوەی ژنی کورد ئامانجێتی بەو زنجیرە کۆنفرانسانە پێویستی بە زانستێکی نوێی کۆمەڵایەتی "ژنۆلۆژی" نوێ بونەوە و چارەسەریەکی ڕیشەیی بخاتەڕوو و دەروازەیەکی نوێ لەسەر مشتومڕێکی هزری و کرداری بکاتەوە.
لەو نوسراوەدا هاتووە:"لەو کۆنفرانسەدا دیدی ڕەخنەگرانە لە زانستە کۆمەڵایەتیەکان دەخرێتەڕوو، پەیوەندی زانستی کۆمەلایەتی و دەسەڵات و ژن گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، دانیشتنێکی تایبەتی لەسەر سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی دەزگا و دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانە لە ڕوانگەی ژنۆلۆیەوە دەبەسترێت، بابەتێکی تایبەتیش لە سەر هزری رادیکاڵی ژن و بونیادنانی لەلایەن بزوتنەوەی ئازادی ژنەوە پێشکەش دەکرێت".
ئەوەشیان ڕاگەیاندووە:"لەبەرئەوەی کە کۆنفرانسەکە لەسەر ژنۆلۆژی و زیاترین بابەت و گفتوگۆکان لەسەر ئەو زانستە دەبێت، بزوتنەوەی ئازادی ژنی کورد ماڵۆڤانی کۆنفرانسەکە ڕاوەستە لەسەر ژنۆلۆژی وەک پارادایمی ژن، مێژووی هاتنە ئارای ژنۆلۆژی، چۆنێتی سەرلەنوێ شێوەگرتنی پەیوەندی نێوان مەعریفە و ئازادی، دەزگا و ئامرازەکانی ژنۆلۆژی، ئاکادیمیاکانی ژنان، پاراستنی ڕەوا، خێزان، گۆڕان و وەرچەرخانی کەسایەتی پیاو، هاوژیانی ئازاد، ئەتیک و ئەستاتیک، ئابوری، پیشەسازگەرایی، ئەکۆلۆژی، ڕێکخراوە هەروەزیەکان، پارچەکردنی هێز و پلەداری و هتد... بە چەند دانیشتن پێشکەش دەکرێن".
ئاماژەبەوەشکراوە، قسەکەرانی کۆنفرانسەکە لە وڵاتانی ئەوروپا و باکوری کوردستانەوە دێن، ژمارەیەکی زۆر لە گوێگران، چاودێران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئاکادیمیسیانان، فێمینست و نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنانی فەرەنسی، کورد و گەلانی دیکە بەشداری دەکەن.
لەکۆتایدا ئاشکرایدەکەن کە بابەتەکان بە زمانەکانی کوردی، فەرەنسی و تورکی پێشكەش دەکرێت و وەرگێڕی ڕاستەخۆش بەهەمان ئەو زمانانە دەکرێت و لەسەر ئینتەرنێت پەخش دەکرێت، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی بەشی سۆسیۆلۆژیش بەشدار دەبن.
داواشیان لەکەسانە کردووە کە دەخوازن بەشداری کۆنفرانسەکە بکەن، ناوی سیانی خۆیان و شوێنی لەدایکبوون و ژمارەیەکی پەیوەندی بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرن jineoloji2016@hotmail.com
(ش ب)