" سیاسه‌تی پارتی بۆ قوربانی سازکردن و قازانج وه‌رگرتنه له قوربانییه‌کان"
20:48
ژنها
ناوەندی هەواڵ - یه‌کێک له رێکخه‌رانی که‌مپینی (یه‌کخستنی ده‌نگه‌کان دژی ئازاره‌کانی ژنان) له‌باره‌ی قسه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی چنار سه‌عد، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌باره‌ت به که‌یسی ئێزدییه‌کان رایده‌گه‌یه‌نێت:" سیاسه‌تی پارتی بۆ قوربانی سازکردن و قازانج وه‌رگرتنه له قوربانییه‌کان".
هاوژین به‌قاڵی، یه‌کێک له ڕێکخه‌رانی که‌مپینی (یه‌کخستنی ده‌نگه‌کان دژی ئازاره‌کانی ژنان)، له‌باره‌ی قسه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی چنار سه‌عد عه‌بدوڵا، ده‌رباره‌ی که‌یسی ژنه ئێزدییه‌کانی شه‌نگال رایگەیاندوە: چنار سه‌عد راستییه‌کان ده‌شارێته‌وه و ده‌نوسێت، که ئێزدییه‌کان کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراوبوون، ئه‌و له‌باره‌ی ژنانی ئێزدییه‌وه هیچ راستییه‌ک ده‌رناخات.
هاوژین به‌قاڵی، وتیشی: ئه‌و خۆی به کۆمه‌ڵناس ده‌ناسێنێت، به‌ڵام مه‌به‌سته پڕ له رق و کینه‌کانی له‌ژێر پۆشاکی کۆمه‌ڵناسی دا ورده ورده ئاشکراده‌کات.
به‌قاڵی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد: به‌پێی راپۆرته‌کان زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که له ده‌ستی داعش رزگاربوون، که گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خێزان پاش ماوه‌یه‌ک خۆیان کوشتووه، پرسیار ئه‌مه‌یه، ئایا ته‌نها گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو خێزان و ژیان به سه‌ربردن له‌وێ به مانای کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێزدییه؟ یا ئایا ئه‌م ژنانه به‌بێ ئه‌وه‌ی که له‌ژێر باری هیچ تۆمه‌تێک دا بن گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خێزان؟ چنار سه‌عد بۆ ئه‌مانه‌ش هیچ راستییه‌ک ده‌رناخات و باس له چۆنێتی ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه ناکات.
هاوژین به‌قاڵی، باس له‌وه‌شده‌کات: چنار سه‌عد باس له جیهانی بوونی ژنانی ئێزدی ده‌کات، ئه‌مه ئیتر سه‌رسوڕهێنه‌ره، بۆ هه‌ندێک که‌س ناوبانگی جیهانی ئه‌وه‌نده گرنگه که کۆمه‌ڵکوژکردنی گه‌لێک بۆیان هیچ گرنگیه‌کی نه‌مێنێت.
به‌قاڵی، له به‌رده‌وامی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت: چنار سه‌عد ده‌ڵێت له هه‌شتاکاندا پاش کوژرانی پیاوانی عه‌شیره‌تی بارزانی به‌ده‌ستی رژێمی به‌عس، ژنان توانیان رۆڵێکی کۆمه‌ڵگایی بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه، به‌ڵام ئێمه له‌م قسه‌یه به‌گومانین، هه‌ندێک له پسپۆڕان ده‌ڵێن، که شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م و کوژرانی زۆربه‌ی پیاوه‌کان بووبه‌هۆی ئاماده‌بوونی ژنان و رۆڵ گێڕانیان له‌ناو کۆمه‌ڵگادا، به‌ڵام هه‌مومان باش ده‌زانین که ژنانی عه‌شیره‌تی بارزانی ئێستاش له دۆخێکی ناله‌باردان، به‌م حاڵه‌وه باسکردن له رۆڵی ژنانی ئه‌م عه‌شیره‌یه له هه‌شتاکاندا هیچ له ڕاستی ناچێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌مپینی (یه‌کخستنی ده‌نگه‌کان دژی ئازاره‌کانی ژنان) جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه:" هه‌موو که‌س باش ده‌زانێت که پارتی دیموکراتی کوردستان به‌رپرسی راسته‌وخۆی کۆمه‌ڵکوژبوونی گه‌لی ئێزدییه و ناوبانگێکی فراوانی له به‌کارهێنانی خوێنی شه‌هیدان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌یه، چنار سه‌عد وه‌زیری پێشوی شه‌هیدان و ئه‌نفاله، پێموایه ئه‌مانه بێ په‌یوه‌ندی به‌یه‌کتره‌وه نین، سیاسه‌تی پارتی بۆ قوربانی سازکردن و پاشان قازانج وه‌رگرتن له قوربانییه‌کان بۆمانه‌وه‌ی خۆی ئێستا بۆ هه‌موو که‌س زانراوه، ئێستاش چنار سه‌عد هه‌ر له‌م رێگا‌یه‌دا هه‌نگاو ده‌نێت".
هه‌روه‌ها هاوژین به‌قاڵی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد:" پاش بڵاوبونه‌وه‌ی بایاننامه‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که باس له رۆڵی پارتی له کۆمه‌ڵکوژکردنی ئێزدییه‌کان ده‌کات، ئێستا پارتی ده‌یه‌وێت که‌مێک له ئابڕوی ڕژاوی کۆبکاته‌وه، بۆیه چنار سه‌عدی راسپاردووه به ده‌مامکی کۆمه‌ڵناسییه‌وه باس له خاڵه ئه‌رێنی-یه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی ئێزدییه‌کان بکات، ئه‌م قسانه‌ی چنار سه‌عد وه‌ک ئه‌مه وایه که بڵێین سوتانی جوله‌که‌کان له‌ناو کوره‌کانی نازییه‌کاندا به قازانجیان بووه، ده‌رهێنانی کۆمیدیایه له‌ناو تراژیدیایه‌کی مێژویی".
هاوژین به‌قاڵی، وتیشی: چنار سه‌عد له نامه‌یه‌کدا داوای لێبوردنی له ژنانی ئێزدی کردووه و وتویه‌تی ئه‌م وتووێژه‌ی له‌باره‌ی ژنانی ئێزد، ته‌نها لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسی بووه، بۆ ئێمه روونه که هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسی به‌دوور له په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای نیه، چنار له‌ڕوانگه‌یه‌کی له‌سه‌ره‌وه ئێزدییه‌کان وه‌ک گه‌لێکی دواکه‌وتوو ده‌بینێت و وا ده‌نوێنێت که ئه‌وان بۆئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌یه‌ننه ئاستی گه‌لانی تر، پێویسته کۆمه‌ڵکوژ بکرێن.
که‌مپینی (رێکخراوی یه‌کخستنی ده‌نگه‌کان دژی ئازاره‌کانی ژنان)، دوێنێ راگه‌یه‌ندراوه و دژی ئازاره‌کانی ژنان واژۆ کۆده‌کاته‌وه و تا ئێستا ژماره‌ی واژۆکانی بۆ ژنانی ئێزدی گه‌یشتۆته نزیکه‌ی ٣٤٤ واژۆ.
(ش ب)