کۆمەڵەی گەنجان 'زەینەب کناجی'یان بیرهێنایەوە
09:43
ژنها
سلێمانی – کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز بە پیشاندانی سینەفزیۆنێک زەینەب کناجی ناسراو بە (زیلان)یان بیر هێنایەوە.
دوێنێ هەینی(٢٤-٦-٢٠١٦) کاتژمێر ٣ ی دوای نیوەڕۆ، کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە بارەگای سەرەکی خۆیان لە شاری سلێمانی، بۆ بەرزڕاگرتنی ٢٠ مین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ژنە تێکۆشەری کورد زەینەب کناجی ناسراو بە زیلان، کۆڕێکیان بەست، کۆڕەکە سەرەتا بە خولەکێک رێزگرتن بۆ گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد، پاشان سینەفزیۆنێک لە سەر ژیان، تێکۆشان، چالاکی و واتای چالاکیەکەی پیشاندرا.
دوای پیشاندانی سینەفزیۆن گەنجان پرس و ڕوانینی خۆیان لەسەر گرنگی و کاریگەری چالاکیەکەی زەینەب کناجی دەربڕی.
لە ٣٠ مانگی حوزهیرانی ساڵی ١٩٩٦دا، گەریلاى ئارتهشی رزگاریخوازی گهلی کوردستان(ئارگهکه) (زەینەب کناجی) ناسراو به زیلان لە شاری دێرسیم لەنێو ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازی ئهرتهشی تورک چالاکییەکی گیانبازی ئەنجام دا و لهئاکامدا بەدەیان سەرباز و ئەفسەری تورکی کوژران.
زیلان لە نامەکەیدا وتبوی: ئەم چالاکیەم بۆ وەڵامدانەوەی پلانگێڕی بەرامبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە لە ڕۆژی (٦)ى ئایاری ساڵی (١٩٩٦) لە شاری دیمەشقی سوریا بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی هەرێمەکە بە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجامداوە. ئەو چالاکیەی زیلان کاریگەری زۆری لەسەر دۆخی ئەو کاتەی تورکیا دروست کرد.
بۆیە هەر ساڵێک یادی ئەو ژنە تێکۆشەرە لە زۆربەری شارەکانی کورستان و دەرەوەی وڵات بەرز ڕادەگیرێت.
(ش ب)