هاوڵاتیانی کۆبانێ شەهیدانی کۆمەڵکوژی ٢٥ی حوزەیران بیردێننەوە

10:34

ژنها

کۆبانێ - بەمەبەستی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی ٢٥ حوزەیران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەزاران کەس لە خەڵکی کۆبانێ ڕوویانکردە گۆڕستانی شەهیدان.

ئەمڕۆ یەکەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی ٢٥ حوزەیرانی ٢٠١٥ ی شاری کۆبانێیە، ئەو کۆمەڵکوژیەی کە چەتەکانی داعش لە سنوری حکومەتی تورکیاوە بە پشتگیری ئاکەپە چوونە کۆبانێ و لەهێرشێکی هۆڤانەدا ٢٥٢ هاوڵاتی مەدەنی و بێچەک یان لە خەودا کۆمەڵکوژ کرد و سەدانی دیکەیان بریندار کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەل لە گۆڕستانی شەهیدانی کۆبانێ و گۆڕستانی گوندی بەرخە بۆتانی باشووری کۆبانێ، بۆ یادی شەهیدان کۆبونەوە.

لەبەر ئەوەی ئەمڕۆژە لە کۆبانێ وەک ڕۆژێکی ڕەش بەناو دەکرێت، هاوڵاتیان نەچوونە سەرکارەکانیان و دوکان و بازاڕەکانیان داخست، بۆ بەشداری مەراسیمی یادەکە چوونە گۆڕستان و نەفرەتیان لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە و هاوکارەکانیان کرد.

مەراسیمەکە تا ئێستاش بەردەوامە...

(ش ب)