لە ئامەد ٨٠ هاوڵاتی ده‌ستبەسەر کران

11:29

ژنها

ئامه‌د- لەناویاندا هاوسه‌رۆکى شاره‌وانیش هەیە بەدەیان هاوڵاتی لە شارۆچکەی لیجەی ئامەد دەستبەسەر کران.

بۆ ڕێگرتن له‌ ئۆپه‌راسیۆنه سەربازیەکان لە ئامەدی باکوری کوردستان بە دەیان هاوڵاتی رویان کرده‌ دەوروبەری شارۆچکەی لیجە، به‌لام له‌رێگادا رووبەڕووی بەربەستی سەربازانی تورکیا بوونەوە و لە ئەنجامدا ٨٠ کەس دەستبەسەرکران و ڕەوانەی بنکەی سەربازی ناوچەکە کران.

لەناو ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون هاوسەرۆکانی شارەوانی شارۆچکەی فارقین، پیران و بەڕێوەبەرانی پارتى دیموکراتى گه‌لان (HDP) و پارتى هه‌رێمه‌ دیموکراته‌کان (DBP) هەن.

(ش ب)