سودەکانی گیای پونگە

13:16

ژنها

ناوەندی هەواڵ – پونگ یەکێک لە کۆنترین رووەکە بەکەڵکەکانە و وەک دەرمانی چەندین نەخۆشی بەکار دێت.

پوونگە، پونگ یان پوونە گیایەکی بۆنخۆشە کە ھەم ئاویی و ھەم دێمیشی ھەیە، پوونگە لە تیرەینەعناکانە و خۆڕسکە، لە پوونگە ئاوی و دێمیدا زۆر جۆری دیکە جیا ئەبنەوە کە لە تام و ڕەنگدا جیاوازن، بۆ وێنە جۆرێکیان تامی پرتەقاڵ ئەدا و خورێکیان لەوانی دیکە تیژترە و ھەر بەم بۆنەوە ناوی دیکەیان وەخۆ گرتووە، لاسکەکانی باریک و لوولەیین و گەڵاکانیشی وەک گەڵای نەعنا ئەچێ، بەڵام بچووکتر و نووک تیژ و ددانەدارن و زۆرتر لە نێو ئاو و لێواری ئاودا ئەڕوێ. پونگە لە زۆر شوێندا وشک دەکرێت و دەخرێتە ناو دۆینە و شەلەمەکەوە کە زستان لە کاتی لێناندا بۆن و بەرامەی پوونگەیان لێدێ.

هەروەها لە بەهار و هاویناندا لەناو حەوش و باخی ماڵاندا دەڕوێندرێت بۆ بۆنخۆشی و نەهێشتنی مێش و مەگەز.


پونگە هەم بە ڕەگ هەمیش بە تۆو دەڕوێت، تۆوه‌که‌شى ره‌نگێکى قاوه‌ییه‌.له‌و جێگایانه‌ى تۆوه‌که‌ى لێ بکه‌ێت ده‌روێت، کاتێکى که‌م دواى رواندنى ره‌گه‌که‌ى به‌لاو ده‌بێته‌وه‌ زیاد ده‌کات.

جگەلەوە بۆ خواردن بەکار دەهێنرێت، لە هەمان کاتدا بۆ دەرمانی چەندین نەخۆشی و ئازار سودی لێدەبیرێت.

پونگە یەکێک لەو ڕوەکانەیە کە مێژوێکیا کۆنیان هەیە بۆ نمونە له‌ کۆنەوە لە ڕۆما، میسر، مه‌د، ئاشور، بابل وەک دەرمان سودی لێبیندراوە.

پسپۆرانی بواری تەندروستی ئێستاش بۆ دروستکردنی چەندین دەرمان سودی لێدەبینن و گه‌لاکەی بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى به‌کار ده‌هێنن.
پونگ بۆ ئەو نەخۆشیانە بەسودە:
١-سەر ئێشە.
٢- تەنگە نەفەسی و هەموو نەخۆشیەکانی قورگ، سنگ و هەناسە(رەبۆ، قەسەبات، کۆکە و لەوزەتێن...)
٣- شەقیقە.
٤- بۆ ئاسودەبوونی تووشبووان بە نەخۆشیە دەرونیەکان و دەمارگرژی.
٥- هەڵامەت.
٦- بۆ ریخۆڵەکان و هەرسکردنی خواردن.
٧- بۆ بێخەوی و کەسانی کەم دەخەون.
٧٨- بۆ بۆنی دەم.
٩- بەردی زراو .
١٠-ئازارەکانی گەدە.
١١- کرم ناهێڵێت.
١٠- بۆ سپی کردنەوەی ددان.
تێبینی: زیاتر وەک گیراوە یان وەک چایی بەتایبەتیش بەر لە خواردنی بەیانیان سودی زۆری. یان بە خاوی لەناو زەڵاتەدا.

(ش ب)