هەڵبژاردنی کۆردیناسیۆنی کوردستان بۆ ڕێپێوانی ژنانی جیهان کۆتایی هات
20:08
ژنها
سلێمانی – بۆ دیارکردنی سێ کۆردیناسیۆنی کورد لە سێ پارچەی کوردستان، بۆ ڕێکخستنی ژنانی کوردستان لە ڕێپوانی ژنانی جیهان کە هەر پێنج ساڵ جارێک لە وڵاتێک دەبەسترێت، لە شارەکانی ئامەد، سلێمانی و قامیشلۆ ژنان کۆبوونەوە، هەریەک لە عایشە گۆککان، هانا سەیدۆ و ڕۆزا تاتانی هەڵبژێردران .
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ لەلایەن رێکخراوی پەیوەندیەکانی ئافرەتانی کورد(RPAK) و رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(RJAK) كاتژمێر ٠٠:٠٣ لە ئۆفیسی (RJAK) بە بەشداری ژمارەیەک لە چالاکوانان و نوێنەرانی ژنان لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەکە لە ژێر چاودێری "سوڵتان شەفەق" ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی ژنانی کورد لە ئەوروپا و ئەندامی کۆنگرەی ژنانی ئازاد(KJA) ئەنجامدرا، هەروەها لە شاری سلێمانیش مەراڵ چیچەک، بەرپرسی ڕێکخراوی پەیوەندیەکانی ئافرەتانی کورد کۆبوونەوەکەی بەڕێوە برد.
ڕێپێوانی ژنانی جیهان (World March of Women) كه بۆ یهكهم جار له ساڵی ٢٠٠٠دا بەڕێوەچوو، ساڵی ڕابردو ستارتهكهی له باكوری كوردستان بوو. له ساڵی ٢٠٠٠ەوە ژنانی كورد له ئۆرگانیزاسیۆنی ڕێپێوانی ژنانی دنیادا بهشداری دهكهنو له ههوڵی دروستكردنی پایهی كوردستاندان.
سەرەتا زانیاری لهسهر ڕێپێوانی جیهانی ژنان درا، پاشان گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەسەر گرنگی بەشداری نوێنەرانی ژنانی کورد لە ناو دەستەی ڕێکخەری ڕێپێوان کرا، هاوکات ژنان بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی هەستیار و تایبەتمەندی پارچەکان پێشنیار و ڕووانینی خۆیان دەربڕی.
لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەدا، عایشە گۆککان لە شاری ئامەد، هانا سەیدۆ لە قامیشلۆ و ڕۆزا تاتانی لە سلێمانی وەک رێکخەر و نوێنەرانی هەرسێ پارچەی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە ئۆرگانیزە کردنی ڕێپێوانی جیهانی ژنان هەڵبژێردران.
(ش ب)