دایکانی ئاشتی بانگەوازیەک ئاراستەی گەلی کورد دەکەن

11:35

ژنها

جۆلەمێرگ – ئەندامانی ئەنجومەنی ڕێکخراوی دایکانی ئاشتی بە مەبەستی پشتیوانی دەربڕین چوونە شارۆچکەی گەڤەر، دایکان داوایان لە گەلی کورد کرد دەستی هاوکاری بۆ هاوڵاتیانی گەڤەر درێژ بکەن.

پشتیوانی و هاوکاریکردنی شارۆچکەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبێت، ئەمجارەیان گروپێک لە دایکانی شاری وان چوونە گەڤەر، دایکان کۆڵان بەکۆڵانی ئەو شارە گەڕان و پاشانیش لەسەر ناوی گروپەکە دایە ئالیا، ئەندامی دایکانی ئاشتی رایگەیاند: ئێمە بۆ هاوکاری کردنی هاوڵاتیانی ئەو شارۆچکەیە هاتووین، بۆ ئەوەی بەردێک بخەیەنە سەر بەردێک بۆ بونیادنانەوەی گەڤەر، لێرەوە دەبینین دەوڵەت هەمووی سوتانەوە و ڕوخاندوە بەڵام نەیتوانیوە ئیرادەی پۆڵاینی گەل بڕوخێنن.

دایە ئالیا وتی: "هەرچیەکمان لە دەست بێت بۆ هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە ئامادەین، هاتوین بۆ ئەوەی کەمێک لە ئازار و مەینەتیەکانی هاوڵاتیان کەم کەیەنەوە، چونکە ئەوەی لە گەڤەر کراوە، گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ."

ناوبراو وتیشی: "لێرەوە بینیمان کە هێزەکانی دەوڵەت تونیویێتی شارەکە وێران بکات، بەڵام نەیتوانیوە ئیرادە و باوەڕی خەڵکەکەی بشکێنێت. بۆیە داوا لە هەموو ئەو هاڵاتیانەی دووچاری کۆچبەری هاتوون، بگەڕێنەوە گەڤەر."

دایە ئالیا لە کۆتایشدا بانگەوازی لە گەلی کورد کرد، دەستی هاوکاری بۆ خەڵکی گەڤەر درێژ بکەن، وتی: "وەرن با پێکەوە گەڤەری بەرخۆدان نوژەن بکەینەوە، ئەرکی بونیادناناوەی گەڤەر لە ئەستۆی هەموومان دایە."

(ش ب)