شەرڤانێکی MLKP لە منبج گیانی بەختکرد

13:32

ژنها

منبج – شەرڤانی "پارتی مارکسست لنینست و کۆمەنسیست" سەڤدا چاغداش ناسراو بە(ڕاپەڕین دیجلە) لە هەڵمەتی ڕزگاری منبج دا گیانی بەختکرد.

ڕێکخستنی ڕۆژئاوای پارتی مارکسست لنینست و کۆمەنیست(MLKP) ، بە لێدوانێک ڕایگەیاند کە شەرڤانێکیان بەناوی سەڤدا چاغداش ناسراو بە ڕاپەڕین دیجلە لە هەڵمەتی فەیسەل ئەبو لەیلا لە دەوروبەری شاری منبج شەهید بووە.

لە لێدوانەکەدا ڕاگەیاندرا: "سەڤدا" ساڵێک لەمەوبەر بەشداری ناو MLKPی ڕۆژئاوای کوردستان بووە، لە چەندین هەڵمەتی بەرامبەر چەتەکانی داعش لە بەرەکانی پێشەوە دا شەڕی کرد.

لە لێدوانەکەیدا MLKP دەڵێت: دەبێ ئاڵای ئازادی و سۆسیالیزم لە هەموو سەنگەرەکان بشەکێتەوە، بەڵێن بە هەڤاڵ ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدان دەدەین کە تۆڵەیان لە دوژمنان دەکەینەوە، ڕاپەڕین شەهیدی ئازادیە و هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە.

(ش ب)