سلێمانی، مەراسیمی بیرهێنانەوەی کۆمەڵکوژی کۆبانێ بەڕێوەچوو
09:52
ژنها
سلێمانی - له شاری سلێمانی ساڵیادی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی شاری کۆبانێ-ی رۆژئاوای کوردستان به‌رز راگیرا.
٢٥حوزه‌یرانی ٢٠١٦ ساڵێک تیپه‌ڕبوو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان و ئێواره‌ی دوێنێ له هۆڵی ته‌واری شاری سلێمانی به مه‌راسیمیک ئه‌و یاده به‌رزراگیرا.
له مه‌راسیمه‌که‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر که‌سایه‌تی سیاسی، حزبی و هاوڵاتیانی باشور‌و ڕۆژئاوای کوردستان ئاماده‌بووون.
سەرەتای مەڕاسیمەکە به‌خوله‌کێک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی کۆبانێ و تەواوی شەهیدان دەستیپێکرد و پاشان لەلایەن کەسو کاری شەهیدانەوە مۆمی ڕێزلێنان و ماتەمینی مەراسیمەکە پێخران.
دواتر کۆمیته‌ی پەیامی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌که‌که له باشور ئیبڕاهیم حەمە ئەمین، پێشکەش کرا.
پاشان ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری تەڤگەری کۆمه‌ڵگای دیموکڕاتیک( تەڤدەم )، قسه‌یکرد و وتی: وەکو تەڤدەم هاوکاران و بکەرانی ئەم کۆمەڵکوژیه شەرمەزار و مەحکوم ده‌که‌ین، وە بێگومان شۆڕشی ڕۆژئاوا له‌سایەی خوێنی ئەم شەهیدانە و تەواوی شەهیدا نی ئەم بەرخۆدانە گەیشتۆتە ڕۆژی ئەمڕۆمان.
پاشان پەیامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، لەلایەن عه‌بدولوه‌هاب ئه‌حمه‌د، خوێندرایەوە و وتی: ئێمەش وەکو تەڤگەری ئازادی شە هیدانی ئەم کۆمەڵ کوژیە بیردێنینەوە و سەر ساغی خۆمان ئاڕاستە بنەماڵە سەربەرزەکانیان دەکەین و هاوکارانی ئەم کۆمەڵ کوژیەش شەرمەزار و ڕسوا دەکەین.
پاشان ساڵح یه‌ڵماس، نوێنەری پارتی یەکێتی گەلان (هەدەپە) لە هه‌رێمی کوردستان بکەرانی کۆمەڵکوژی کۆبانێ-ی شەرمەزارکرد و وتی:ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕۆژانە بەبەرچاوی هەمو دنیا هاوکاری چەتەکانی داعش و ئەلنوسڕە و هەموو ئە وانی تریش دەکات، کە ڕۆژانە خەڵک کۆمەڵ کوژ دەکەن، بەڵام بەداخەوە هەموو دونیاش سەرەڕای چەندین بەڵگە کەلەدەستیاندایە بێدەنگن لەبەرامبەر دەوڵەتی فاشیستی تورکیا.
مەڕاسیمەکە بە پشاندانی سینا فیزۆنێک لەسەر کۆمەڵکوژیەکە، کەتیایدا زیاتر ٢٥٠ بۆ کەس شەهید و برینداربوون، کۆتاییهات.
(ش ب)