پەیامنێرانی ژنها: ڕۆژنامەوانی تاوان نیە!
15:24
ژنها
ئەستەنبۆل – دانیشتی دادگایکردنی پەیامنێرانمان جەرەن کارلیداغ و ئۆیکو دلارا، کە لەکاتی ئامادەکردنی هەواڵدا دەستبەسەر کراون بۆ ١١ی تشرینی یەکەم دواخرا.
جەرەن کارلیداغ و ئۆیکو دلارا کەسکین، پەیامنێرانی ئاژانسی هەواڵی ژنان(ژنها) لە کاتی ڕووماڵکردنی هەواڵ، بە بەهانەی بەشداری کردنیان لە چالاکی چەکداری، لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی توکیا دەستبەر کران.
"ژنها ئاژانسێکی هەواڵە"
دانیشتنی دادگایی کردنی هەردوو پەیامنێرمان لە چواردەیەمین دادگای باڵای تاوانەکان لە ئەستەنبۆل بەڕێوەچوو، لە دانیشتنی دادگادا جەرەن کارلیداغ بەرگری لە خۆی کرد، جەرەن لە بەردەم دادگادا وتی: "ئەو ڕۆژەی پۆلیس منیان دەستگیرکرد، بە مەبەستی ئامادەکردنی هەواڵێک چووم بۆ بەردەم باڵیۆزخانەی بەریتانیا، هەرچەند باجی رۆژنامەوانیم پیشاندان بەڵام ئەوان بە شێوەیەکی ناشرین و دوور لە یاساکان منیان ڕاپێچی ئۆتۆمبێل کرد، دەوترێت ژنها لەیەنگرە، بەڵام ئاژانسی هەواڵەکانی ژنان زیاتر لە ٦٠ ڕۆژنامەوانی هەیە، بە مۆڵەتی فەرمی و بە باجی خۆی کار دەکات."
جەرەن رایگەیاند ئامادەکردنی هەواڵ مافێکی ڕۆژنامەوانیە، نابێت یاساکانیان پێشێل بکرێن.
هەروەها ئۆیکو دلارا لە دادگادا بەرگری لە خۆی کرد و وتی: بە مەبەستی ڕوومالکردنی هەواڵ چووم بۆ شوێنی ڕووداوەکە، هەرچەند باجی ڕۆژنامەوانیم پیشاندان بەڵام خۆم و کەلوپەلەکانیان دەستبەسەر کردم.
ڕاگەیاندرا تا دۆزینەوەی گرتە ڤیدیۆکانی هەواڵی دەسبەسەرکردنیان، دانیشتنی دادگایکردن دوادەخرێت، بۆیە دادگا بڕیاریدا دانیشتن دوبخرێت بۆ ١١-١٠-٢٠١٦.
(ش ب)