ژنانی سلێمانی بە بەرهەمە دەستیەکانیان هاوکاری توشبوانی شێرپەنجە دەکەن
10:33
ژنها
سلێمانی - پێشانگای کچانی سلێمانی بە بەرهەمە دەستیەکانیان بەشداریان لە هەڵمەتی هاوکار بۆ نەخۆشخانەی هیواکردوە.
لە ٢٣ی ئەم مانگە بە مەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری مادی بۆ نەخۆشخانەی هیوا (تایبەت بە شێرپەنجە) بازاڕێکی بچکۆلە کراوەتەوە، کچانی سلێمانیش بە پێشانگایەکی هونەری بەشداریان لەو هەڵمەتەداکردوە.
زەینەب عوسمان سەرپەرشتی خولی چنین لەناوەندی تێشوو لەبارەی کارەکانیان و کردنەوەی ئەو پێشەنگایە ڕایگەیاند: ئێمە وەک پێشانگای کچانی سلێمانی وەک ناوەندی تێشوو هەستاوین بە بەشداری کردن لە بازاڕی هیوا بۆ نەخۆشخانەی هیوا، زیاتر لە ٢٠ ژن بە کردنەوەی پێشەنگایەکی کاری دەستی بەشداریمان کردوە، تا ڕادەیەک کارەکانمان باش دەڕوات چونکە بەرهەمەکانمان زیاتر وەرزین.
ئاماژە بەوەشدەکات کوالێتی دروستکردنی کاڵاکانیان بەرزە و بەشێوەی سەردەمیانەو لەسەر خواستی خەڵک دروستی دەکەن و نرخیشیان گونجاوە.
سازان ئەنورە خاوەن کارگەی کلینێکس کە خۆی و کچەکانی بەشداریان لەو پێشانگایەداکردوە، وتی: "لە کارگەکەشمان زۆربەی کارمەندەکان ژنن، ئەمەش وادەکات کە بجوڵێت و پشت بەخۆمان ببەستین، ژن هەر بۆ ئەوە نیە کە لەماڵەوە بێت، جێگای دەستی ژنان دیارە، ئیشکردن عەیب نیە، حەز دەکەم هەر کەس بە پێی توانای خۆی ئیش بکات."
ناوبراو وتیشی: "بۆ بەشداری کردنیشمان لەم پێشەنگا و بازاڕەدا بۆ هاوکاری کردنی نەخۆشخانەی هیوایە، چونکە هەر هاوکاریەکی بچوکیش گرنگی خۆی هەیە بۆ نەخۆش، ئینجا ئەگەر ئەو هاوکاریە ماددیش بێت باشترە چونکە نەخۆش پێویستی بە هاوکاری ماددیە بۆ کڕینی پێدداویستیە پزیشکەیەکان. ڕێژەی لەسەدا ٧٥% ی قازانجەکەمان بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دەبێت. بۆ ئەوەش لە فرۆشتنی نرخی تێچوو هیچ زیادەیەکی لەسەر نیە بۆ ئەوەی کڕیار زیاتر بیکڕێت، تا زیاتر قازانج بەو نەخۆشخانەیە ببڕێت."
پێشانگای کچان لە ٢٧ی ئەم ماگە دەستی پێکردوەوەماوەی حەفتەیەک شەوان کات ٦ تا ۱۲ دەکرێتەوە.
(ش ب)