گرێ سپی، لە تەقینەوەیەکدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

12:27

ژنها

گرێ سپی - سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکی شاری گرێ سپی رۆژئاوا تەقینەوەیەک رویدا، بەگوێرەی دەرەنجامە بەراییەکان چوار کەس ژیانیان لەدەستداوە و ١٠ کەسی تریش بریندار بوون.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٢٠ خولەک، ئۆتۆمبێلێکی بۆمببڕێژکراو لەسەر شەقامی سەرەکی شاری گرێ سپی، بەرامبەر ماڵی گەل تەقیوەتەوە.

بەگوێرەی دەرەنجامە بەراییەکان چوار ژیانیان لەدەستداوە و ١٠ کەسی تریش بریندار بوون.

(ش ب)