شەڕڤانێکی هێزەکانی ئازاد و یەکگرتوو لە منبج گیانی بەختکرد
13:17
ژنها
ناوەندی هەواڵ – بڕیارگەی ڕۆژئاوای هێزەکانی ئازاد و یەکگرتوو(BOG) بە لێدوانێکی نوسراو ناسنامەی شەڕڤانێکی خۆیان ڕاگەیاند کە لە هەڵمەتی ئازادکردنی شاری منبج گیانی بەختکردوە.
لە لێدوانەکەی بڕیاڕگەی هێزەکانی ئازادی و یەکگرتوو دا هاتوە: "ئەیلەم ئاتەش ناسراو بە (جەمرەت هەڤاڵ) لە ئۆپراسیۆنی "فەیسەل ئەبو لەیلا" بۆ ئازادکردنی شاری منبج، لە ٢٧ی ئەم مانگەدا شەهید بووە."
هاوکات ڕاگەیاندرا: "ئەیلەم ساڵانێکە لەناو خەباتی شۆڕشدا ڕۆڵێکی چالاک دەگێڕێت، ئەو وەک ژنە تێکۆشەرێک بە گیانی ئەنتەرناسیۆنالیست، بەرامبەر بە فاشیزمی داعش و ئاکەپە تێکۆشا و بەشداری شۆڕشی ڕۆژئاوای کرد، شۆڕشی ڕۆژئاوای وەک جەوهەری تێکۆشانی خۆی دەبینی."
بڕیارگەی هێزەکانی ئازادی و یەکگرتوو ڕایگەیاندوە بۆ بەردەوام کردنی تێکۆشانی ئەیلەم و هەموو گیانبەختکردوانی ڕێگەی ئازادی درێژە بە تێکۆشان دەدەن و وڵاتی خۆیان لە فاشیزم پاک دەکەنەوە."
(ش ب)