لە شەنگال یاد و بیرەوەری شەهید زیلان بەرز ڕاگیرا
21:43
ژنها
شەنگال - شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە و هەپەگە و یەژاستار لەشەنگال، بە مەراسیمێکی تایبەت یادی بیست ساڵەی شەهید زەینەب کناجی، ناسراو بە (زیلان) یان کردەوە.
مەراسیمێکی سەربازی تایبەت کە هەموو شەڕڤانانی ئازادی لە شەنگال تێیدا بەشدار بوون و بە ئامادەبوونی بەرفین نورهاق فەرماندەی هەپەگە و یەژاستار بەڕیوەچوو، تێیدا نورهەق لێداونێکیدا و ئاماژەی بەخەبات و چالاکی شەهید زیلان کرد.
لەوتەکەیدا فەرماندەی هەپەگە و یەژاستار بەرفین نورهاق وتی:"هەڤاڵ زیلان لەکاتێکدا چالاکی کرد، کە پلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی لەسەر ڕێبەر ئۆجالان و گەلی کورد بەڕێوە دەبرا، هەڤاڵ زیلان باش دەرکی بەو گەلەکۆمەیە کردوو خوێندنەوەیەکی ڕاستەقینەی بۆ دۆخەکرد، بەو چالاکیەشی ترس و خۆفێکی گەورەی خستە دڵی دوژمنەوە".
نورهاق وتیشی:"شەهید بەو چالاکییەی وەڵامێکی باشی ئەوپلانانەی دایەوە کە دژی ڕێبەرایەتی ئێمە بەڕێوەدەبرا، دوای ئەو چالاکیەش ژنانی کورد زیاتر ڕوویان کردە خەبات و بەرخۆدان لەپێناو ئازادیدا، هەر ئەوەش بوو ڕێبەر ئۆجالان بە شەهید زیلان دەڵێت؛ زیلان فەرمانداری منەو من شەڕڤانی ئەوم."
لەدرێژەی لێدوانەکەدا ئەو فەرماندارە ئاماژەی بەوەکرد: "ئەمڕۆ شەڕڤانانی یەژەشە بەردەوامی بەڕێگای زیلان دەدەن و تادێت زیلانەکان زیاد لەناو تێکۆشان زیاد دەبن، ئەوە دوو ساڵە شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە بەردەوام لەدژی هەموو هێرشەکان بەرخۆدانی مێژوویی بەڕێوەدەبەن".
لەکۆتاییدا بەرفین باسی لەو هێرشانە کرد کە لەسەر گەلی کورد بەڕێوە دەچن، ناوبراو وتی:"بە درێژەدان بەخەبات و بەرخۆدانی شەهید ساکینە بەرپەرچی سەرجەم هێرشەکان دەدرێتەوە، بۆ بەردەوام بوونی ڕێگای خەباتی شەهیدان، ئێمەی ژنان پێویستە زیاتر بەرخۆدانی خۆمان لەڕیزەکانی شەڕڤاناندا پەرەپێبدەین و بەرخۆدانەکانمان بەهێزتر بکەین".
دوای مەراسیمەکە شەڕڤان بەبەشداری گروپی هەڵپەڕکێ، کە پەیوەستە بە ئەکادیمیای شەهید بێریڤانەوەو بەبەشداری چەندین گروپیتر ئاهەنگێکیان سازکرد، هەمان ئەکادیمیا نمایشێکی وەرزشی تایکواندۆ و کاڕاتیان پێشکەشکرد.
(ش ب)