خولی مامۆستایانی ژن لە کانتۆنی جزیرە کۆتایی هات

11:06

ژنها

گرکێ لەگێ – خولی پەروەردەی تایبەت بە مامۆستایانی ژن لە کانتۆنی جزیرە کۆتایی هات.

خولی پەروەردەی شەهید هێڤیدار بە بەشداری ٣٦ ژن لە هەردوو پێکهاتەی عەرەب و کورد لە شارۆچکەی ڕمێڵان تایبەت بە مامۆستایانی ژن کە لە ٢٦ ی مانگی گوڵان دەستی پێکردبوو، دوێنێ بە سازکردنی ئاهەنگێک کۆتایی هات.

ئاهەنگی کۆتایی هاتنی خولەکە لە ناوەندی "تەڤ-چاند" سازکرا، تیایدا ساڵیادی چالاکی ژنە شۆڕشگێڕی کورد، زەینەب کناجی(زیلان)بەرز ڕاگیرا.

ئاهەنگەکە سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی رێگای ئازادی دەستی پێکرد، پاشان نوژین بلند، ئەندامی کۆمیتەی پەروەردە لە کانتۆنی جزیرە وتەیەکی پێشەکەش کرد، نوژین ڕایگەیاند: "گەلی کورد بۆ بەدەستخستنی ناسنامە، ئازادی و کەلتوری خۆی لەناو تێکۆشاندایە." ناوبراو وتیشی: "هەربۆیە زیلان وەک چرایەک رێگای ڕۆشنکردینەوە، لە ساڵیادی شەهید بوونیدا بەرێزەوە یادی بەرز ڕادەگرین سەری ڕێز و نەوازشی بۆ دادەنەوێنین. بە زانابوون و رۆشبیریەوە ئەمڕۆ بە هەزاران مامۆستا خاوەنداری لە کەلتور و زمانی خۆمان دەکەین."

پاشان سەمیرە عەلی بەرێوەبەری ئەکادیمیای "شەهید دۆرشین" قسەی کرد، دۆرشین سەرنجی ڕاکێشایە سەر گرنگی پەروەردە و خۆپێشخستن بۆ ژنان. سەمیرە باسیشی لە ڕۆڵی پێشەنگی ژنانی کورد کورد لە جیهاندا.

پاشان شانۆیەک بەناوی "بەرەو ژیانی ئازاد"نمایشکرا. هەروەها چەند گۆرانیەک لەلایەن گروپی ئاواز و مۆسیقای ئالان پێشەکەش کران. دوای ئەوە مامۆستایان بڕوانامەیان پێبەخشرا، ئاهەنگەکەیان بە گێڕانی شایی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هێنا.

(ش ب)