ژنان خەڵاتی ئاشتی سیمرخ وەردەگرن
15:24
ژنها
ناوەندی هەواڵ - لە ساڵی ٢٠٠٩ و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ئاشتی، هەموو مانگێ لەلایەن ڕێکخراوی "ئاڕمان شار" یان "ئاتۆپیا" بە پێشکەش کردنی خەڵاتی نێونەتەوەیی سیمرخ بە ژنانی لێهاتو و خاوەن بیرو باوەڕی وڵاتانی، ئێران، ئەفغانستان و تاجیکستان ڕێزیان لێ دەگرێ.
بە پێی هەواڵنێری ڕادیۆ زەمانە، هەر بەو شێوەیەی کە بەرپرسانی ئەو ڕێکخڕاوەی ئاڕمان شار، بەشێکی سەربەخۆ خەڵک ناوەندە کە سەر بە هیچ لایەنێکی ئابووری، سیاسی، ئایینی، ئەتنیکی و هیچ دەوڵەتێک نیە. ئامانجی ئەو ڕێکخڕاوە ساز کردنی گۆڕەپانێکی گونجاو بۆ دابین کردنی داخوازیە کۆمەڵایەتیەکان بۆ دیموکڕاسی، مافی مرۆڤ، دادوەری و یاسایی بوونە و هەروەها وەدیهێنانی داهێنانە کەلتوریەکان، بڵاو کردنەوەی کتێب لە خزمەت پەروەردەی گشتی کۆمەڵگایە. ڕێخراوی "ئاڕمان شار" لە سەر ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و گفتوگۆ لە ناخی ئاسیا بە ئامانجی یەکگرتوویی، پێشکەوتن و ئاشتی خەبات دەکات. شایانی باسە کە ئەو ڕێکخڕاوە لە فێدڕاسیۆنی نێو نەتەوەیی کۆمەڵگاکانی مافی مرۆڤ (FIDH) ئەندامە.
خەڵاتی ڕێکخراوە کە بە خەڵاتی ئاشتی سیمرخ ناسراوە لەسەر ئاستی نێوەنەتەوەی پێشکەش بە ژنان دەکرێت، ئەو ژنانەی ئەمجارە خەڵاتیان پێبەخشراوە ئەمانەن:
- مریەم دەورانی، بۆ بەرخۆدان و گەیاندنی دەنگی ژنانی لە قەندەهار.
- مێهرنگار بەهران ئاوا، بۆ ڕێزگرتن لە ماوەیەکی زۆر کە بۆ چالاکی مافی ژنان تەرخانی کرد.
- حوریە سەدیق، بۆ ڕێزلێنان لە زیاتر لە بیست ساڵ چالاکی حقوقی.
- مێهرەئەنگیز کار، بۆ ڕێزلێنان لە چالاکی لە پاراستنی ماف بۆ ماوەیەکی درێژ.
- گوڵ ڕوخسار سەفی ئاوا، بۆ ڕێزلێنان لە نوسین و هەڵبەستەکانی کە ناخی بەرهەمەکانی وێڕای گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی، سیاسی و کەلتوری وڵات و ناوچەکەی لێدەدا و لە وڵاتی تاجیکستان.
- فەرخۆندە ڕەجەبی، نمونەی ژنانی گەنجی تێکۆشەر کە بە ئامێری کەلتورو و زانست بۆ پەرەپێدانی ڕۆشنبیری خەبات دەکات.
- عەمە سەکینە، بۆ بێ باکی و نەترسی خۆی لە شکاندنی تابۆکانی ڕەگەزی لە وڵاتی ئەفغانستان.
(ش ب)