گەڕەکی ئەسەدییە کە ماڵی ئەبو لەیلای لێیە ئازاد کرا

16:21

ژنها

ناوەندی هەواڵ - شه‌ڕڤانانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى شارى منبج گه‌ره‌کى ئه‌سه‌دییه‌ له‌شارى منبج رزگارده‌که‌ن که‌ ماڵى شه‌هیده‌ فه‌رمانده‌ ئه‌بوله‌یلاى لێیه‌.

ئۆپه‌راسیۆنى شه‌هیدى فه‌رمانده‌ ئه‌بوله‌یلا که‌ ماوه‌ى ٣٠ رۆژه‌ به‌مه‌به‌ستى ئازادکردنى منبج و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى ده‌ستیپێکردوه‌، به‌رده‌وام ده‌کات.

شه‌ڕڤانانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى منبج که‌ له‌چه‌ند رۆژى رابردوو چوونه‌ ناو منبجه‌وه‌ گه‌ره‌کێکیان له‌ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش رزگارکرد ، له‌به‌رده‌وامى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا ئه‌مرۆ شه‌رڤانان گه‌ره‌کى ئه‌سه‌دییه‌شیان له‌چه‌ته‌کانى داعش پاککرده‌وه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ باشوورى شاره‌که‌ و یه‌ک کم دووره‌ له‌ناوه‌راستى شاره‌که‌وه‌.

شایه‌نى باسه‌، له‌و گه‌ره‌که‌ى که‌ ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى شارى منبجه‌وه‌ ئازادکرا، ماڵى شه‌هیدى فه‌رمانده‌ ئه‌بوله‌یلاى لێییه‌.

(ش ب)