ژنان کاریگەری وێرانکاریەکانی شارۆچکەی 'هەزەخ' لەسەر منداڵان ڕادەگەیەنن
09:41
شه‌هریبان ئه‌سلان / ژنها
ئامه‌د - بۆ ئەوەی کاریگەری کاولکاری و هێرشەکان لەسەر ناوچەی هەزەخ نەمێنن ژنان ماوەی دوو حەفتە لەو شارۆچکەیەدا کاریان کرد و ئەنجامەکانیان ئاشکرا کرد.
دواى راگه‌یاندنى سیستەمی خۆبه‌رێوه‌به‌رى له باکوری کوردستان هێزه‌کانى ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان کرد به هێرش و وێرانکرانکردنی هەموو ئەو شار‌و شارۆچکانەی گەل بەرخۆدانی تێدا کردوە، بەم هۆیەشەوە بە سەدان هاوڵاتی بوونە قوربانی، بە هەزارن کەس دووچاری کۆچبەری هاتوون، زیاترین زیانیش بەر ژنان و منداڵان کەوتوە،.یه‌کێکیش له‌و جێگایانه‌ى روبه‌رووى کاولکارى بووتەوە شارۆچکەی هه‌زه‌خ-ی سەر بە شرنا‌خ بوو، خه‌باتکارانى ناوه‌ندى راوێشکارى ژنان بۆ یه‌که‌م جار چوونه هه‌زه‌خ و ئەنجامەکانیان ئاشکرا کرد.
هەر یەک لە دەم گول ئتهان، کۆمەڵناس و گولان یەکلاڤ خەباتکاری پەرەپێدانی مندالان، ماوەی دوو حەفتە لەو شارۆچکەیە کاریان کرد.
ده‌مگول لەوباریەوە وتی: "ئێمه بۆ بینین و ئاشکرا کردنی ئه‌و کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ى لە ناوچەکەدا ئەنجامدراون چووین بۆ هەزەخ، ئامانجمان لێکۆڵینەوە بوو لە سەر ڕەوشی منداڵان و ژنان و بەگشتی کۆمەڵگە، بەڵام ڕووبەڕووی بەر بەستی زۆر بووینەوە."
ده‌مگوول ئاماژەی بەوەش دا که پێش ئه‌وه‌ى بچن پۆلیس ئاگادار کرابونه‌وه ئه‌وه‌ش بووە هۆی ڕێگری له‌به‌رده‌م کار‌و خه‌باتى ئەواندا.
ده‌مگول وتیشی: "ژنان له ماله‌وه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه خۆیان به تاوانبار ده‌زانن چونکە نەیانتوانیوە تا کۆتایی لەگەڵ ڕۆڵەکانیان بمێننەوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ست به‌تاوانبارى ده‌که‌ن، ژنان ده‌یان وت؛ 'ڕۆڵەکانمان بۆ ئێمه شه‌ریان ده‌کرد به‌ڵام ئێمه ئه‌وانمان به ته‌نیا جێهێشت'. هاوڵاتیان له ئێستادا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماله‌کانى خۆیان، هه‌ندێک گه‌ڕه‌ک به ته‌واوى ڕوخێندراون، لە هەندێک گەڕەکیتریش زۆربەی ماڵەکان خاپور کراون یان سوتێنراون، بارەگاکانی (هەدەپە) و (بەدەپە) بە تایبەت ڕووخێندراون.
دەمگول لە کۆتایشدا رایگەیاند هەرچی زووە دەبێت دەستتێوەردانی دۆخەکە بکرێت، دەبێت قەرەبووی مادی و مەعنەوی هاوڵاتیان بکرێتەوە، بە تایبەتیش دەبێت هاوکاری منداڵان بکرێت، چونکە منداڵان زیاتر کاریگەر بوونە و ئەگەری خراپیشی هەیە توشی چەندین نەخۆشی ببنەوە.
هاوکات گولان یه‌کلاڤ، خەباتکاری پەرەپێدانی منداڵان، ئاماژەی بەوەدا کە شەڕ هێندە کاری لە منداڵان کردوە، تەنانەت لە یاریەکانیشیاندا شەڕ دەکەن و وەک پۆلیس و سەربازان چۆن مامەڵەیان لەگەل کردوون، بۆیە پێویستیان بە هاوکاری دەرونی هەیە، دەبێت لە هەموو ڕووێکەوە کۆمەك بکرێن، چونکە هەزەخ وێران کراوە.
(ش ب)