لە بەرامبەر ئەقڵیەتی سەردەستی پیاو کار دەکات

09:53

ژنها

وان – هولیا ئۆنلو، لە ڕۆژانە کفتە دروست دەکات و لەگەڵ سەوزە لەسەر شەقام دەیان فرۆشێت، و بژێوی ژیانی خۆی دابین دەکات، هولیا دەڵێت: من لە دژی ئەو ئەقڵیەتە کار دەکەم کە دەڵێت؛ شەرم ناکەی لە سەر شەقام شت دەفرۆشیت.

ئەو ژنانی کە لە گۆڕەپانەکانی کارکردن بە شێوەیەکی چالاک خەبات دەکەن، لە هەمانکاتدا لە بەرامبەر ئە‌قڵیەتی سەردەستی پیاوسالاری تێدەکۆشن، هولیا ئۆنلو ژنێکی شاری وانی باکوری کوردستانە، هولیا وتی: بەدەیان جار ڕووبەڕووی قسەی پیاوان بوومەتەوە کە پێیان وتوم؛(شەرم ناکەیت لە سەر شەقام شت دەفرۆشیت!).

هولیا ئاماژەش بەوە دەکات کە لەبەرامبەر ئەو ئەقڵیەتەی کە ژن بە کەم حساب دەکات بەردەوامی بە خەباتی خۆی داوە، و وتیشی: شەقام و کۆڵانەکان تەنها شوێنی پیاوان نین، مافی ژنانیش هەیە بگەڕێت، ئەو مافەمان لە کەس نە سەندوە و نایدەین بە کەسیش.

هولیا سەرنجی ڕاکێشایە سەر خراپی باری ئابوریان لە مانگی ڕەمەزاندا، بۆیە دەستی بە کارێکی ئاو کردوە، سەبارەت بە خەباتەکەشی ئایا تا چەند لێی سودمەند دەبێت؟ هولیا وتی: پێشتر لە شوێنی تر کارم دەکرد، بەڵام هەمووان پیاوان سەرپەرشتی کاریان دەکرد و دەبوایە لە ژێر فەرمانی پیاو دابین، بۆیە دەستم بەو کارە کرد، ڕۆژانە کفتە دروست دەکەم، هەرچەند زەحمەتی زۆریشی هەیە بەڵام بەشی خێزانەکەم دەکات."

لە کۆتایشدا هولیا وتی: "لە جیاتی ئەوەی ژنان لە کونجی ماڵەکانیاندا بە بێکاری دادەنیشن، هەنگاو بە هەنگاو روو لە دەرەوە بکەن، نابێت ژن بە گوێڕەی کەسایەتیەکان بجوڵێنەوە، نابێت ژن گوێ بداتەوەی ئاخۆ کێ چی دەڵێت، دەبێت ژنان باوەڕ بە خۆیان بکەن."

(ش ب)