یونیسێف،لە بارەی منداڵانی عێراق هۆشداری دەدات
10:12
ژنها
ناوەندی هەواڵ - رێكخراوی یونیسێف، هۆشداریی دەدات لە رەوشی منداڵانی عێراقو دەڵێت: زیاتر لە سێ ملیۆن منداڵ، روبەڕوی مەترسی بونەتەوە.
رێكخراوی یونیسێف لە راپۆرتێكدا كە دوێنێ بڵاویكردەوە، رایگەیاند، (3 ملیۆنو 600 هەزار) منداڵی عێراقی، روبەڕوی مەترسی مردن، رفاندن، دەستدرێژیو چەكداركردن بونەتەوە لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە.
رێكخراوەكە، عێراقی بە یەكێك لە مەترسیدارترین ناوچەكانی جیهان بۆ منداڵان وەسفكردوەو داوای لە هەمو لایەنەكان كردوە، رێز لە مافەكانی منداڵان بگرن.
یونیسێف ئاشكرایكردوە: بە هۆی شەڕی نێوان گروپی تیرۆرستی "داعش"و هێزەكانی سوپای عێراق، نزیكەی (٤ ملیۆن ٧٠٠ هەزار) منداڵ ڕوبەڕوی دۆخێكی خراپ بونەتەوەو پێویستیان بە هاوكاریی مرۆیی هەیە.
(ش ب)