دوو ژنی کورد چەندین مانگە بەڕێوەن

12:20

ژنها

ناوەندی هەواڵ – دوو ژنی کورد دانیشتوی وڵاتی نەرویژ ماوەی چەندین مانگە ڕێدەپێون بۆ ئەوەی بڵێن کورد هەن!.

بەهار ئادا و سوعادەت دەمیر، دوو ژنی کوردی دانیشتوی وڵاتی نەڕویژن، ئەو دوو ژنە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی سەر شاری جزیری باکوری کوردستان تا ئێستا لە چالاکی ڕێپێوان دان، دوای ئەوەی بەیاننامەیەکیان پێشکەش بە نەتەوەیەکگرتوەکان کرد هێشتاش بەردەوامن لە چالاکیەکەیان.

لەسەر ئامانجی ئەو چالاکیە بەهار ئادا بۆ ئاژانسەکەمان دوا و ڕایگەیاند: جیهان جەستەیەکە ئەگەر پەنجەیەک ئازادی هەبێت زیان بەر جەستەش دەگەیەنێت. چونکە ئەمڕۆ جیهان چاوپۆشی لە هەبوونی گەلێک دەکات، بۆیە توشی نەخۆشی بووە.

بەهار ئادا(٢٦ ساڵان) ١٥ ساڵ و سوعادەت دەمیر ٢٦ ساڵە لە وڵاتی نەرویژ دەژین، دوای ئەوەی هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا بە دڕندەترین شێوە هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی جزیرە ، هەردوکیان لە ٩/١٠/٢٠١٥دا دەست بە چالاکی رێپێوان بەناوی ڕێپێوانی هەبوون (Existence Marc) دەکەن. دوای ئەوەی ئەو دوو ژنە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا دەگەڕێنەوە کوردستان، زوڵم و ستەمی هێزەکانی دەوڵەت بە چاوی خۆیان دەبینن بریاری ئەوە دەدەن لە پێناو ئاشتی نا لە پێاون ئازادیش نا بەڵکو لە پێناو هەبوون دەست بکەن بەو چالاکیە.

بەهار لەوباریەوە وتی: "دوای ئەوەی هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا دوا بە دوای سەکەوتنی گەلی کورد لە ٧ ی مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا دەست بە سیاسەتی سەرکوتکردنی گەلی کورد کرد، بەیاننامەیەکی ٥ خاڵیمان نوسی و پێشکەس بە نەتەوە یەکگرتوەکانمان کرد، چونکە ١٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا لەسەر دەستی ئەو دەوڵەتانە کوردستان پارچەکراوە."

بەهار ئاماژەی بەوەش دا چالاکی ئەوان لە پێناو مافی بوونە و وتیشی: "سەرەتا لە شاری ئۆسلۆ دەستمان پێکرد، ئۆسلۆمان بە تایبەت بۆ دەستپێکردنی ئەو چالاکیە هەڵبژارد. ئەو ستاتۆیەی ٦ مانگ لەمەوبەر فەلەستینیەکان بەدەستیان هێنا ئێمەش دەمانەوێت. تا ئێستا ١٥٠٠کم بە پێ ڕۆشتوین، ئەو داوکاری و کەمپینانەی کۆیان دەکەینەوە لەگەڵ یاداشتانەمەی ٩ وڵات وەک کەیسێک پێشەکەشی نەتەوە یەکگرتوەکانی دەکەین."

باهار باسی لە لایەنی هەستی و ڕۆحی رێپێوانەکەیان کرد و بە چیرۆکی ئەو کەسانەی چواند کە دەبن بە گەریلا، ناوبراو وتی: "کاتێک بڕیارماندا دەست بەو رێپێوانە بکەین وەک ئەوە و بوو بڕیا بدەین ببین بە گەریلا، چونکە بە هیچ کەسمان نەوت، تەنات خێزانکەشمان نەیدەزانی، کاتێک بەرەو ئۆسلۆ بەرێکەوتین نەمان دەزانی چی بکەین."

بە هار ئادا، لە کۆتایشدا ڕایگەیاند کە ئەو چالاکیە گرنگی زۆری هەیە بە تایبەتیش بۆ ئەوەی هاوڵاتیان کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر گەلی کورد.

بڕیارە دوای فەرەنسا بچنە ئیتالیا و چاویان بە پاپا بکەوێت.

(ش ب)