ڕۆناهی سەرحەد: بە شێوازی زیلانەکان وەڵامی گۆشەگیری دەدەینەوە
15:22
ژنها
ناوەندی هەواڵ – ڕۆناهی سەرحەد ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی ئازادی ژنانی کوردستان، ڕایگەیاند: وەڵامی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زیلان بوون دەدەینەوە.
ڕۆناهی سەرحەد ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی ئازادی ژنانی کوردستان(پاژک)، گۆشەگیری سەر ڕێبەری عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکەی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی فورات هەڵسەنگاند.
ڕۆناهی سەرحەد سەرەتا ساڵیادی چالاکیەکەی ژنە شۆڕشگێر زینەب کناجی(زیلان)ی بەرز ڕاگرت و وتی: "زیلان بە کەسایەتیە مێژووییەکەی خۆی مێژووی نوسیەوە. لەناو تەڤگەری ئازادیخوازی ژنان و لەناو پەکەکەدا سەرەتای قۆناغێکی نوێی هێانیە ئاراوە، چالاکی زیلان جگەلەوەی لە لایەنی سەربازیەوە و ئیرادەیەکی گەورە پیشان دەدات، لە هەمانکاتدا تەقینەوەیەکی ئایدۆلۆژیە بەرامبەر دوژمنان. چالاکی زیلان بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر پەکەکە وەڵامێکی هەرە بەجێ بوو. بۆیە هەڤاڵ زیلان نیشانەی هەموو پێوانەکانی ژیانی ئازادە. چالاکی هەڤاڵ زیلان سوپای تورکی هەژاند. زیلان یەکێک بوو لەو ژنە شۆڕشگێرانەی دەستپێشخەری کرد لە نوێ بوونەوە و رێخۆشکەر بووە بۆ ئەوەی ژنان ڕووبکەنە گۆڕەپانەکانی ئازادی و لەپێناو مافەکانیان تێبکۆشن."
ڕۆناهی سەرحەد بیریخستەوە: "ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، زیلان وەک بنەماو و پێوانی ژیان و وەک سەرەتا کۆتایی گەیشتن بە خاڵی کۆتایی لە تێگەیشتنی فەلسەفەی ئازادی پێناسە دەکات. بۆیە ئێستاش بە درێژەدان بەو ڕێبازەی کەسایەتی وەک زنار و دۆغا لەسەر ئەو ڕاستیە زیاتر دەکەن. زنار و دۆغا بە باوەڕی بە ژیانی ئازاد چالاکی فیداییان پێکهێنا لە بەرامبەر فاشیتسی ئاکەپە لە (جزیر، سور، شرناخ) کە قڕکردنی کوردانی بە ئامانج گرتبوو."
سەرحەت ئاماژەشی بەوە دا کە دەوڵەتی توکیا لە ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان تاوانی شەڕ و گەورەترین تاوانی دژە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.
ڕۆناهی سەرنجی ڕاکێشایە سەر گۆشەگیری سەر ربێەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان، وتی: "زیاتر لە ساڵێکە هیچ شتێک لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نازانرێت. ئەم گۆشەگیریە بەردەوامی سیاسەتی سەرکوتکردنە لە کوردستان. زیلان، دۆغا، زنار و بە هەزاران قارەمانیتر لە کاتی خۆیان وەڵامی دوژمنانیان داوەتەوە، هەڵوێستی ئێمە لە بەرامبەر گۆشەگیری بە شێوازی زیلان دەبێت، شەڕی ئەوان شەڕێکی ڕاست و واتادارە. ئەرکی هەموو کوردێکی وڵاتپارێزە کە خاوەنداری لە ڕەوڕەوەی نەبڕاوەی ئەو پێشەنگانە بکات، بەتایبەتیش ئەو ئەرکە دەکەوێتە ئەستۆی ژنان و گەنجان."
ڕۆناهی سەرحەد ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری (پاژک)، لە کۆتایشدا ڕایگەیاند کە هیچ هێزێک ناتوانێت ببێتە بەربەست لەبەردەم ئیرادەی ملیۆنان کەس ناوبراو وتیشی: "دەوڵەتی تورکیا هاوشێوەی داعش دەیەوێت بە گرتنەبەری ڕێبازی دڕندانە ئیرادەی گەل بشکێنێت، هەمان پلان و تەکتیکەکانی داعش بەکار دێنێت. داعش لەلایەن ئاکەپەوە' قورمیش کراوە، بەڵام چۆن داعش ڕووبەڕووی لەناوچوون بۆتەوە لە رۆژئاوای کوردستان، ئاکەپەش لە هەمان دۆخ دایە. هیچ کەس ناتونێت رێگە لە بەردەم ئیرادەی ملیۆنان کەس بگرێت، ئێستا بە ملیۆنان کەس داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن."
(ش ب)