ژنان چارشێوی ڕەشیان فڕێدا و وتیان: بژی ئازادی
15:43
دەنیز یەشیلیۆرت / ژنها
منبج – لە بەردەوامی هەڵمەتی ئازادکردنی شاری منبج-دا، ئەو ژنانەی لە زوڵمی چەتەکانی داعش ڕزگاریان دەبێت چارشێوە ڕەشەکانیان فڕێدەدەن.
ژنانی منبج چەند ساڵە لە ژێر زوڵم و ستەمی چەتەکانی داعش دەچەوسێنرێنەوە، بۆیە دوای ڕزگار بوونیان لەدەست چەتەکان، ئەو چارشێوەکانیان فڕێدەدەن کە بەزۆر لەسەریان نراوە وەک چەندین یاسایی تر بەسەریان دا سەپێنراوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆمەڵێک ژنیتر دوای ئەوەی لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگاریان بووە بەرەوە شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج هاتن، دوای ئەوەی ژنان گەیشتنە سەنگەرەکان چارشێوەکانیان فڕێدا و بەهەموو دەنگی خۆیان هاواریان کرد "بژی ئازاد"
ژنان بە خۆشخاڵیەوە ڕایانگەیاند: خۆشحاڵین و سەرمان بەرزە بە هەڵمەتی ئازادکردنی منبج، چەندین ساڵە لە ژێر زوڵمی چەتەکان ماینەوە، ئێستاش چاوەڕوانی ئازاکردنی هەموو هەموو خاکی خۆمانین."
(ش ب)