شەرڤانانی یەپەژە بە مەراسیمێک ساڵیادی چالاکی زیلانیان بیرهێنایەوە

09:10

ژنها

دێرک – شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(یەپەژە) بە مەراسیمێکی سەربازی یادی ژنە تێکۆشەری کورد زەینەب کناجی(زیلان)یان بەرز ڕاگرت.

بە بەشداری سەدان شەڕڤانی "یەپەژە" مەراسیمی یادکردنەوەی بیستەمین ساڵڕۆژی چالاکی ژنە تێکۆشەری کور زەینەب کناجی(زیلان) لە شاری دێرک- کانتۆنی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا ساریا ئۆزگور فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە شاری دێرک، قسەی کرد، ساریا باسی لە تێکۆشانی ژنانی کورد و چالاکی فیدایی زیلان لەبەرامبەر داگیرکەران کرد.

هاوکات لەمەراسیمەکەدا هەدیە یوسف، لەسەر ناوی کۆنگرە ستار وتەی خۆی پێشەکەش کرد، هەدیە یوسف ڕایگەیاند کە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و کۆنفیدراسیۆنی باکوری سوریا بەرهەمی بەدەیان ساڵەی تێکۆشانی گەلی کوردن. لە شۆڕشی رۆژئاوادا بە سەدان گیابازی وەک ئارین، شەرڤین، ڕێڤان، ستێرک گیانی خۆیان بەختکرد، هەموویان بە ڕۆحی زیلان لە بەرزترین ئاستدا بەرخۆدانیان کرد و لە پێناو ئازادیدا گیانیان فیدا کرد.

هەدیە یوسف سەرنجی ڕاکێشایە سەر هەڵمەتی ئەنجومەنی منبج سەربازی بۆ ئازادکردنی شارەکە ، ناوبراو ڕاشیگەیاند: گەلانی ئەو جوگرافیایە خاوەن کەلتوری بەرخۆدانن لە بەرامبەر هێزە داگیرکەرەکان.

پاشان لە سەر واتای چالاکی زیلان لەلایەن شەرڤانانەوە شانۆیەک نمایشکرا و مەراسیم بە گێڕانی هەڵپەرکێ کۆتایی هات.

(ش ب)