کەمپینی دژ بە هاوسەرگیری لە تەمەنی بچوکدا بەردەوامە
13:52
ژنها
قامیشلۆ _که‌مپینى ژنان به‌ناوى (تێکۆشانی ئێمه‌ى ژنان بۆ سه‌لماندنى بونمان به‌رده‌وامه ) دژى به هاوسەرگیری کچان لە ته‌مه‌نێکى بچوکدا ده‌سپێکردوه له چوارچێوه‌ى که‌مپینه‌که‌شدا سیمینار بۆ ژنان سازدەکرێن و لەوبارەیەوە ڕوانین سەرنجی ژنان وەردەگیرێت.
له کانتۆنى جزیره‌ی ڕۆژئاوای کوردستان به‌مه‌به‌ستى ڕێگری‌کردن لە هاوسه‌رگیرى کچان لە تەمەنی منداڵی‌دا، له ٢٠ی مانگی گولانەوە لە ژێر دروشمى (تێکۆشینى ئێمه‌ی ژنان بۆ سه‌لماندنى بونمان به‌رده‌وامه) کەمپینێک راگەیاندرا.
که‌مپین به دەستپێشخەری ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى ژنانى کانتۆنى جزیره، وه‌قفى ژنانى ئازادى رۆژئاوا، ڕێکخراوی سارا، ده‌سته‌ى ژنانى نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب و یه‌کێتى ژنانى سوریا دەستی پێ‌کرد و تا ئێستاش بەردەوامە.
سه‌باره‌ت بە چۆنێتی بەڕێوەچوونی خەباتەکەیان ئامینه عومه‌ر سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کاروباری ژنان راگه‌یاند: ئامانجى ئه‌م که‌مپینه ئه‌وه‌یه بەرێگەی کۆڕ و سمینار ژنان لە ئاست پەرەسەندنی ئەو دیاردەیە هۆشیار بکەینەوە. بۆیە هەوڵمانداوە خۆمان بگەیەنینە هەر شوێنێک.
ئامینه وتی: ئێمه دەمانەوێت له رێگه‌ى لەڕێگەی ئەو کەمپینەوە ده‌نگى خۆمان بگه‌یه‌نینه هه‌موو ژنانى جیهان." ناوبراو جەختیشی کردەوە: "بۆ چالاک کردنى رۆلى ژن له پارت و حیزبه‌کانى تایبه‌ت به ژنان ئێمه کار و خه‌باتى خۆمان به‌رفراوان ده‌که‌ین ، ئامانجى ئێمه‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ژنان له لایه‌نى رامیاریدا پێشبخەین. چێتر بیرکردنه‌وه‌ى کۆنه په‌رستى به‌سه‌ر کۆمه‌لگادا زاڵ نه‌بێت، تا ڕێگری بکەین لەپەرەسەندنی دیاریدەی هاوسەرگیری کردنی منداڵان یان بە زۆر بەشودانی کچان لە تەمەنێکی بچوکدا.
ئامینە عومەر ڕاشیگەیاند: هەر پیاوێک له ژێر ناوى ئاییندا له‌گه‌ل ژنێک زیاتر هاوسه‌رگیرى بکات، ئەوا بە سزای خۆی دەگەیەندرێت. لە بەڕێوەبردنی ئەو خەباتەشدا ته‌واوى ئه‌و دەزگا و پارت و رێکخراوانه‌ى له‌م هه‌لمه‌ته‌دا به‌شدارن پێکه‌وه له ناو په‌یوه‌ندیدان .
(ش ب)