لە شارەکانی ستۆکهۆڵم، کیێل و سیدنی یادی چالاکی زیلان کرایەوە

11:21

ژنها

ناوەندی هەواڵ- بۆ بیرهێنانەوەی بیستەمین ساڵڕۆژی چالاکی گیانبازی ژنە تێکۆشەری کورد زەینەب کناجی(زیلان) لە شارەکانی ستۆکهۆڵم، کیێل و سیدنی زنجیرە چالاکیێک ئەنجامدران.

لە شاری ستۆکهۆڵم وڵاتی سوێد، لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردان بە مەراسیمێکی جەماوەری ژنە تێکۆشەری کورد زیلان بیرهێنرایەوە. دوای پیشاندانی سینەفزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی زیلان، زەینەب دێرسم لە سەر ناوی یەکێتی ژنانی کورد لە کۆمەڵەی سارا، وتەی خۆی پێشەشکرد، زەینەب لە ساڵیادی چالاکی گیانبازی زیلان سەرجەم گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی بیرهێنایەوە.

لە مەراسیمەکەدا نامەی شەهید زیلان خوێندرایەوە کە بەر لە چالاکیەکەی بۆ رێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان نوسیبووی. مەراسیمەکە بە وتنەوەی "دروشمی شەهید نامرن" کۆتایی هات.

هەروەها لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردان لە شاری کیێل-ی وڵاتی ئەڵمانیا یادی ژنە تێکۆشەری کورد زیلان بەرز ڕاگیرا. بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری کوردان ئەو یادە کرایەوە، دوای ڕێزگرتن بۆ گیانبەختکردوانی ڕێگەی ئازادی، سینەفزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی زیلان پیشاندرا.

لە شاری سیدنی وڵاتی ئوسترالیا بۆ بیرهێنانەوەی زیلان و شەهیدانی کۆمەڵکوژی سێواس، سمینارێک سازکرا، سمینارەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد، پاشان نەجلە چیا وتەیەکی پێشەکەش کرد، نەجلە ڕایگەیاند: درێژەپێدەرانی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدکردنی گەلەکەمان ئێستا لە شارەکانی جزیر و لیجە بە هەمان شێوە لەسەر کارن.

(ش ب)