نێرگز موحەمەدی لە مانگرتن بەردەوامە و دۆخی تەندروستی ڕوولەخراپ بوون دەکات
13:00
ژنها
ناوەندی هەواڵ – نێرگز موحەمەدی جێگری سەرۆکی ناوەندی مافی مرۆڤ لە گرتوخانەی ئێران لە ٢٧ی حوزەیرانەوە مانی لە خواردن گرتوە و ڕێگەی پێ نادرێت لەگەڵ منداڵەکانی قسە بکات.
نێرگز جێگری سەرۆکی ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤ کە لە گرتووخانەی ئەوین دا مانی لە خواردن گرتوە و ڕێگەی پێنادرێ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە منداڵەکانیەوە بکات.
نێرگز موحەممەدی بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەی پێویستی بە دەرمانە و نەبوونی دەرمان بۆتە هۆی ئەوەی کە تووشی بورانەوە(سەرع)ببێت.
سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو دوێنێ شەمە (٢-٧-٢٠١٦) لە بارەی گیراوی مافەکانی مرۆڤ نێرگز موحەمەدی ڕایگەیاندوە کە لە ٢٧ی مانگی ڕابردوو مانی لە خواردن گرتوە، هاوکات ڕایگەیاندوە کە ئەو زیندانیە تەنیا بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ منداڵەکانی بگرێت مانی لەخواردن نەگرتوە، بەڵکو دەیەوێ سەرنجی لایانە پەیوەندیدار و بەرپرسانی دادوەری بۆ کێشەکان رابکێشێت و کەم و کۆڕی پەیوەندی گرتن لە بەندی ژنانی ئەوین ڕابگەیەنێت.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها باس لەوە دەکات که لە بەندی ژنانی زیندانی ئەوین، تەلەفۆن نیە و بەو هۆیەشەوە مافی سەرەکی زیندانیان پێشێل دەکرێ.
نێرگز موحەمەدی بە بڵاو کردنەوەی نامەیەکی لە ڕۆژی دووشەممە مانگرتنی خۆی لە خواردن ڕاگەیاند بوو لەو نامەیەدا بەشێکی کە بۆ منداڵەکانی نووسیوە بەو شێوەیە باسی پاراستنی مافی خۆی بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ منداڵەکانی دەکات:" لە وڵاتێک کە ژن بوون، دایک بوون و چالاکی مافی مرۆڤ بوون هەر کامێکیان سەخت و دژوارن، هەڵگری هەرسێ ئەو بابەتانە تاوانێکی گرانە. ئێستا من لە وڵاتەکەم بە تاوانی فێمینیست بوون، چالاکی مافی مرۆڤ بوون و هەر وەها ناڕەزایەتی دەڕبڕین دژی سێدارە دان، تاوانبارم.
شایانی باسە بەشی ١٤ دادگای ئینقلاب بە سەرۆکایەتی قازی سەڵەواتی نێرگز موحەمەدیان بە ١٦ ساڵ زیندانی حکومداوە.
(ش ب)