دایکانی گەڤەر لە ناو کۆڵانە وێرانەکاندا باس لە بیرەوەریەکانیان دەکەن
14:31
ژنها
جۆلەمێرگ - دایکان لە شاری گەڤەر بەناو کۆڵانە خاپورکراوەکاندا دەگەڕن، هەست و یادەوەریەکانیان بۆ خاک، ڕۆڵە. دەگێڕنەوە.
دوای ٧٩ ڕۆژ بڕیاری باری نایاسایی لە شارۆچکەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ لە باکوری کوردستان، هاوڵاتیان هەوڵی سەر لەنوێ نوژەنکردنەوەی شارەکەیان دەدەن. دایکانی گەڤەر لەناو ئەو شارە دەگێڕن و باس لە بیرەوەریەکانیان دەکەن.
هەر دایکێک چیرۆکێکی هەیە، بەڵام هەمووان چیرۆکێکی هاوبەشی تراژیدیشیان هەیە کە لەدەست دانی ڕۆڵەکانیانە، واتا یەک ئازاریان هەیە، کە سوتانی جگەرە.
دایکان لە گەڕەکی "جمهوریەت" کە سەختترین هێرشی لەسەر بەڕێوەچوو، لە یەکتری کۆبوونەوە و باسیان لەو ئازار و مەینەتیان کرد کە لەماوەی ئەو شەڕەدا چێشتویانە.
یەکێک لەوانە دایە میسری ئاسڵان(٦٠ ساڵان) دایە میسری وتی: "کاتێک دەوڵەت زانی شکستی هێناوە جارێکیتر دەستی بە کوشتن و گرتنی رۆڵەکانمان کرد، هێزەکانی دەوڵەتی بە تانک(دەبابە) و تۆپ هاتنە ناو شار و کاتێک هیچیان دەس نەکەوت ئەمجارە بە هەموو رڕق و قینی خۆیانەوە دەستیان بە وێران کردنی خانو ماڵەکانمان کرد."
هەروەها فەهیمە ئیشک(٥٠ساڵان) هەر لەوبارەیەوە وتی: ساڵانی نەوەدەکانی کە لە فەراشین بووین بە زۆر کۆچیان پێرکردین، چەندین ساڵە لە گەڤەر دەژین، زۆر بەداخەوە، دەوڵەتی تورکیا هەرگیز دانی بە بونمان نەنا، بۆیە دیسان بە زەبری هێز هاتنەوە و هەرچیەکیان پێخۆش بوو کردیان، بەڵام هەرگیز ناتوانن لە بەرمبەر هێزی گەل سەرکەون. ناتوانن بگەنە ئامانجی خۆیان."
پیرۆز ئاسڵان-یش کە یەکێک لەو دایکانەیە و یەکێک لە ڕۆڵەکانی لەناو بەرخۆدانی گەڤەردا گیانی بەختکردوە، دایە پیرۆز باسی لەوە کرد کە دەوڵە ئامانجی نەک تەنیا وێران کردنی ئەو شارەیە، ئامانجی ئەوە بوو کۆمەڵگە بە هەموو دابونەریت و کەلتوری خۆیەوە وێران بکات."
(ش ب)