رێژەی بێکاری ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ٧٠% زیادی کردوە

15:31

ژنها

ناوەندی هەواڵ – بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ساڵانەی وڵاتی ئێران ڕێژەی بێکاری لە زیادبووندایە و ژنان بەشی زیاترین ڕێژەی بێکاریان بەردەکەوێت، لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش ئەم ڕێژەیە گەشتۆتە ٧٠%ی کۆی گشتی رێژەی بێکاری.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک رێژەی بێکاری ڕۆژ بەڕۆژ لە زیاد بووندایە، لە نێو ئەم دۆخەشدا ژنان قوربانی یەکەمینن.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، ناوەندی ئاماری وڵاتی ئێران لە دواین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندوە: رێژەی بێکاری ٥٠.١% بۆ تەمەنی ١٥ - ٢٤ ساڵان لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە رێژەی بێکاری بۆ کۆی گشتی ئێران لەو تەمەنەدا ٢٨.٦% ڕاگەیاندراوە، واتا ٢١.٥% بەرزتر لە کۆی گشتی رێژەی بێکاری لە ئێران نرخاندوە.


بە پێی ئەم راپۆرتە کە باس لەوە دەکات کە رێژەی بێکاری پیاوانی تەمەن ١٥ -٢٤ ساڵ لە کوردستان ٤٦.٥% و رێژەی بێکاری پیاوانی تەمەن ١٥-٢٩ساڵ ٣٩.١% و رێژەی بێکاری ژنان تەمەنی ١٥ - ٢٤ ساڵ ٦٠.٨% و رێژەی بێکاری ژنان لە تەمەنی١٥-٢٩ ساڵ ٥٦.٨%دەگەرێنێتەوە.

لە بەشی تری ئەم راپۆرتەدا هاتووە رێژەی بێکاری تەمەنی ١٥-٢٤ ساڵ ( پیاوان و ژنان) لە ناو شارەکانی کوردستان٤٩.٢%و لە گوندەکان ٥١.٤%و رێژه‌ی بێكاری ته‌مه‌نی ١٥-٢٩ ساڵ (پیاو و ژن) له‌ شاره‌كان ٣٩.٨% له‌ گونده‌كان ٥١ له‌ سه‌دا زیادی کردوە.

رێژەی بێکاری پیاوانی شارنشین١٤-٢٤ ساڵ تەمەن لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٤١.٩%و رێژەی بێکاری پیاوانی گۆندنشین لە هەمان ئاستی تەمەنی دا دەگێرێتەوە بۆ٥٢.٦%، رێژەی بێکاری پیاوانی شارنشین ١٥-٢٩ ساڵ تەمەن ٣٣.٢ %و رێژەی بێکاری پیاوانی گۆندنشین لە هەمان ئاستی تەمەنیدا ٥١.٢% دەنرخێنێت.

لەم ئاستەدا رێژەی بێکاری ژنانی شارنشین ١٥-٢٤ ساڵ تەمەن لە رۆژهەڵاتی کوردستان٦٩.٨% و رێژەی بێکاری ژنانی گۆندنشین٤٧.٥% ئاماژەی پیێ دەکات.

بەڵام رێژەی بێکاری ژنانی شارنشینی تەمەن ١٥-٢٩ ساڵ ٦٢.٢% و رێژەی بێکاری ژنانی ئەم ئاستی تەمەنی دا٥٠.٢%شڕۆڤە دەکات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوەندی ئاماری کۆماری ئیسلامی ئێران کۆی بژیوی مانگانەی هاوڵاتیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان نیوەی کۆی بژیوی مانگانەی ئێران باس دەکات واتە ئەگەر تاکێکی کوردستانی لە مانگدا بژیوی دەست رەنجی مانگانەی یەک ملیۆن تومەن بێت هەر ئەو تاکە لە هەمان ئاست و کاردا لە شار گەورە کانی ئێران دوو ملیۆن دەست رەنج وەردەگرێت.

(ش ب)