سودەكانی گوڵی مێخەك

08:20

ژنها

ناوەندی هەواڵ - مێخەك خونچەی وشككراوی گوڵێكە، هەرچەندە لەكوردستان زۆر بە كەمی دەڕوێندرێت، بەڵام مێخەكێكی زۆرهەیە و دوكاندارو بازرگانەكان لەكۆنەوە لەوڵاتی هیندستان و ئیندەنوزیا هاوردەی دەكەن، هەربۆیە ژنانی كوردی پێ ئاشنایە و جگەلە بەكارهێنانیشی بۆ رازاندنەوەی خۆیان، بۆ منداڵانیش بەكاریان هێناوە. هەروەها هەر لەكۆنەوە بۆ چارەسەری چەندین ئازار بەكار هێنراوە، ئێستاش پزیشكان مێخەك وەك یەكێك لە رووەكە سودبەخشەكان لەبواری تەندروستی دەژمێرن.

لە سەردەمە كۆنەكانەوە مێخەك وەك دەرمانی نەخۆشی بەكارهێنراوە و لە چارەسەركردنی جۆرەها نەخۆشیدا سوودی لێوەرگیراوە. مێخەك لەڕووی پێكهاتەوە زۆر دەوڵەمەندە و ڤیتامینەكانی (A,C,K) لەخۆدەگرێت و كانزاكانی وەك ئاسن، مەگنیسیۆم، فسفۆر، سۆدیۆم، كالیسیۆم، پۆتاسیۆم و مەنگەنیزی بە ڕێژەیەكی بەرز تیادایە.
مێخەك وەكوو بەهارات لە چێشتخانەكاندا و لە گەڵ بیبار، دارچین و زەردەچۆ و بەهاراتەكانی دیكە بە كار دێت. رۆنی مێخەك لە درووست كردنی عەتر، سابوون و هەروەها وەكوو مادەیەكی كە تامی هەیە لە ئامرازی پزیشكی و پزیشكی ددان.

بە هۆكاری جوانیەكەی لە زۆر وەڵاتان دا وەكوو گیای جوانی بە خێو دەكرێت، بەڵام لە سەردەسێر دا لە گۆڵخانەكاندا بە خێو دەبێت. لە سەردەمی كۆندا مێخەك وەكوو بەهاراتێكی بەهادار و گران بوو كە تەنیا كەسانی دەوڵەمەند و پاشاكان دەیانتوانی بە كاری بهێنن.
سوودە سەرەكەیەكانی مێخەك بریتین لە:
* ئازارشكێنە، بە تایبەت ئازاری ددان.
* پاككردنەوەی ددانەكان لە كلس ودروست بونی توێژاڵی زەردی جگەرە.
*ڕۆنی مێخكە بۆئازاری جومگەكان.
* گیراوەی مێخەك بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت.
* غازاتی ناوسك لەناو دەبات.
* بۆ ڕێگرییكردن لە هێڵنجدان و ڕشانەوە بەسوودە.
* گرفتەكانی كۆئەندامی هەرس و ڕیخۆڵەكان چارەسەر دەكات و سكچوون چارەسەر دەكات.
* بە گژی شێرپەنجەدا دەچێتەوە، بە تایبەت شێرپەنجەی كۆئەندامی هەرس.
* ڕێژەی شەكری خوێن ڕێكدەخات.
* كۆئەندامی هەرس و ریخۆڵە تەحریك دەكات و یارمەتیدەرە لە هەزم كردنی خوارندا. مێخەك تایبەتمەندی سڕكردنی هەیە، بۆیە بۆ ئازاری گەدە و هێلنج باشە، و 20 جار هێندەی دەرمانی سڕكەرەوەی مەۆزعی وەكوو ئوژنول كاریگەری هەیە.
* مێخەك مێشك و بیر بەهێز دەكات و ئەوانەی كە هزرێكی لاوازیان هەیە پێویستە مێخەك دەم بكەن و بیخۆن.
* دەرمان كۆكەیە، جووتنی مێخەك لە گەڵ كەمێكی خۆی یارمەتیدەر دەبێت ئاوی دەم زۆر ببێت و لە ئەنجامدا گەروو تەحریك دەكات.
* كەم كردنی ئێسترێس و ئارام كردنی ئاڵۆزی دەرونی؛ ئەگەر هەست دەكەن دڵ نیگەرانن كەمێك ئاو لە گەڵ گەڵای رێحان، گەڵای نەعنا و مێخەك بكۆڵینن و دوای ئەوە لەمە بۆ درووست كردنی چای رەش كەڵك وەربگرن. لە گەڵ كەمێك هەنگوێن بیخۆن، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی ئێسترێس.
*خۆنچەی گیای مێخەك كاتێك دەكرێتەوە بەر لەوەی رەنگی خۆڵەمێشی و ئەرغوانی مێخەك ببێتە سوور، كۆ ئینجا وشكی دەكەنەوە، ئەوەی كە لە دووكان و بازارەكاندا هەیە، دەسكەوتی پودری ئەم خۆنچانەیە.
*خۆنچەی مێخەك 16%، ساقەی دارەكە 5% و گەڵاكانیشی 2% ئەسانسی رۆنی هەیە كە رۆنی مێخەك لەم بەشانە دەگرن. رۆن یا ئەسانسی مێخەك بۆنێكی بەهێز و تامێكی سووتێنەری هەیە و ئەم رۆنە سپییە و ئەگەر لە بەر هەوا دایبنن، رەنگەكەی دەبێتە قاوەیی.
*مێخەك نزگرە چارەسەر دەكات، گەدە، جگەر و گۆرچیلە بەهێز و تەقویە دەكات. ئەوانەی كە ناتوانن مێز بكەن یا دڵوپ دڵوپ مێز دەكەن، چای مێخەك بۆ دەرمان كردنی باشە. دیسان ئیشتەها دەكاتەوە و بۆ بەهێزكردنی جەستەی مرۆڤ باشە.
*بۆ چاككردنەوەی رەشكێنەی چاو و هەروەها چارەسەر كردنی لەكەی ناو چاو، چەند دڵوپ مێخەك زۆر باشە. مێخەك یاو دەبڕێت. بۆ دەرمانی ئێش و ئازاری كەمەر چەند دڵوپی ئەسانسی مێخەك لە گەڵ ئاوی گەرم یا چای دەم بكەن و بیخۆن.
*خواردنەوەی پەرداخێكی مێخەك لە دوای خواردن خاز و ئازاری گەدە لە ناو دەبات.
شێوازی بە كار هێنانی: بۆ دەم كردنی مێخەك، 10غرام مێخەك لە گەڵ یەك لیتر ئاوی گەرم تێكەڵ و بۆ ماوەی 5 دەقیقە دەمی بكەن.
زیانەكانی: وەكوو دەگۆترێت مێخەك زۆر گەرمە و بۆ ئەو كەسانەی كە خۆیان یا تەبێعەتیان گەرمە نابێت و دەبێتە هۆكاری ئێشی ریخۆڵە و گۆرچیلە. ئەم كەسانە پێویستە مێخەك لە گەڵ سەمغی عەرەبی تێكەڵ بكەن و ئینجا بیخۆن.
س:گۆڤاری تروسکە

(ش ب)