هونەر و ژن بەشێکە لە جوانی ژیان
08:34
ژنها
ناوەندی هەواڵ - هونەر و ژن بەشێکە لە جوانی ژیان، کاتێک ژنان دەکەونە نێو دونیای کارکردن لە بوارە جیاجیاکانەوە برەو بە خەبات و تێکۆشان دەدەن، سیمای ئەو کۆمەڵگەیە دەگۆڕن کە ژنانی لەو بوارەوە فەرامۆشکردوە، کاری پیشەی دەستی یاخود دەستڕەنگینی یەکێک لە بەهرە و تایبەتمەندیە سروشتیەکانی ژنانە. ئەو هونەرەیە کە بۆتە سەرچاوەی پێشکەوتنەکانی کۆمەڵگە و بەرهەمهێنانی پیشەسازی، لە کوردستان تا ئێستاش ئەو هونەرە بوونی هەیە، تەنانەت زۆرێک لە ژنان بۆ ئەوەی پشت بە ئابوری خۆیان ببەستن دەستیان بەو پیشەیە کردوە. مامۆستا بەیان ڕەشید فایەق، شاره‌زا له کاری ده‌ست و گوڵ و سیرامیک دانیشتووی شاری سلێمانی یەکێک لەو ژنانەیە کە تەمەنێکی درێژی لەگەڵ ئەو بەهرەیە، بەیان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری (تروسکە)باسی لە خەبات و تێکۆشانی خۆی کرد.
- سه‌ره‌تاوه چۆن ده‌ستت به کار کرد ؟
بەیان: هەر له منداڵیه‌وه خولیای کاری ده‌ستیم هه‌بووه، پاشان ورده ورده لەو بوارەوە ئەزمونم پێشکه‌وت فێری ئیشی زیاتر بووم، توانای کارم پێشکه‌وت، وام لێهات له‌کارێک زیاتر بکەم، تەنانەت هەوڵی زیاتری بۆ بدەم. کارەکەشم بریتیە لە دروستکردنی گوڵ، سیرامیک و کاری دەستی.
ــ کاتێک دەستت بەو کارە کرد هیچ ڕووبەڕووی هیچ ئاستەنگیەک بوویتەوە؟
ــ له سه‌ره‌تاوه هه‌موو کارێک زۆر‌و زه‌حمه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌تا ئه‌گه‌یته ئه‌و راده‌یه‌ی خه‌ڵک شته‌کانت ده‌ناسێت و ده‌بینێت ئه‌و کاته ده‌توانێت باوه‌رت پێ بکات که بوویت به هونه‌رمه‌ندێکی باش، له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌وه‌ی که هه‌ته بیده‌یته‌وه به‌و که‌سانه‌ی که حه‌ز له هونه‌ر ده‌که‌ن و خولیای هونه‌ریان هه‌یه و ئه‌و که‌سانه‌ش شاره‌زا بکه‌یت له‌م هونه‌ره‌دا. بێگومان هه‌موو شتێک تا به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت زه‌حمه‌تی زیاتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته چه‌ند شتێکی‌تر بخه‌یته لاوه بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ت به‌سه‌رکه‌وتوو بکه‌یت. بێگومان ئه‌و شوێن و وڵاتانه‌ی که گه‌ڕاوم هەم لە ڕووی ئابوریەوە سودیان بۆ من هەبووە، هەم بووه هۆكاری ئه‌وه‌ش کولتور و هونەری جیاوازتر بناسم، به‌و په‌روه‌ردانه‌ی که بینیومه، بۆ نمونه، خولێکم لە ئەڵمانیا بینی، كه ئەمەش هەلێکی باش بوو، چه‌ندین شتی جیاواز فێر بووم، هه‌وڵێکی زۆرم داوه تا فێر بومه وه چه‌ندین ولاتی تریش گەڕاوم بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنای شتی جیاوازتر ببم، له‌وانه‌ش چومه‌ته شاری تاران و ئوردون هه‌ر به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی زیاتر کاره‌که فێر ببم، له‌سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه توانیومه په‌ره به کاره‌که‌م بدەم و شتی باشتر فێر ببم. من بۆ خۆم هیچ رێگریهکم نه‌بوه چونکه من هه‌وڵم داوه به خواستی خۆم کار بکه‌م و شهر به‌رامبه‌ر ئاسته‌نگیه‌کانی ژیان بکه‌م، له هه‌مانکاتیشدا خێزانه‌که‌م ده‌بنه هاوکارم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێته رێگر له به‌رده‌م پێشکه‌وتنی کاره‌که‌مان مادیهته چونکه ئه‌و مادانه ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌یهێنین.
ــ له‌و ئه‌زمونانه‌ی تا ئێستا فێربوویت تا چه‌ند ژنانی ترت پێ سودمەند کردوە؟
ــ بێگومان چه‌ندین خول و (وۆرک شۆپمان) کردۆته‌وه یه‌کێک له‌وانه لە سه‌ندیکای کرێکاران بوو کهتوانیومه ئه‌و ژنانه له دامودەزگاکان و کۆمپانیاکاندا کار ده‌که‌ن هه‌لێک بدۆزنه‌وه که بتوانین خولێکیان بۆ بکه‌ینه‌وه، ئه‌و کارانه‌ی من ده‌یکه‌م و فێربووم هەوڵ دەدەم فێری ئه‌وانیشی بکه‌م و وایان لێ بکه‌م زیاتر ئاشنای خولیای کاری هونه‌ری ببن. بێگومان من شه‌هاده‌یه‌کی باشم به ده‌ست هێنا له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری سه‌ندیکاوه، له هه‌مان کاتدا من له‌رێکخراوێکی پیشه‌یی وانەم وتووه‌ته‌وه ئه‌ویش به خۆبه‌خشی، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌وه که قەیرانی ئابوری هه‌یه ئه‌وانیش دەرفەتیان نه‌ماوه چونکه خەرجێکی زۆریان ده‌کرد بۆ خه‌ڵک، ئه‌و ژنانه‌ش کاره‌کان به خۆ به‌خشی ده‌که‌ن و ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه. کاتێک خه‌ڵک زیاتر منی ناسی به‌هۆی کردنه‌وه‌ی پێشانگاکانمهوه حه‌زیان کرد یه‌کێک بم له‌و ٣٠ ژنانه‌ی له عێراق هه‌لبژێردران، یه‌کێک له‌وانه من بووم له سلێمانی هه‌لبژێردرام ده‌رسم لایان خوێند بۆ فێربوون و پێشکەوتن، ئه‌وه‌ی گرنگه له لای ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌و ژنانه باش په‌روه‌رده بکه‌ین و بۆ ئەمەش وانەی باشیان پێ بڵێینەوە، نه‌ک ئه‌وه‌ی چه‌ند بتوانین شته‌کانمان بفرۆشین، هەوڵ دەدەین به چه‌ندین شێوه له رێگه‌ی گۆڤار، رۆژنامه، سایته‌کانی ئینته‌رنێته‌وه شته‌کانمان بڵاو بکه‌ینه‌وه كە خه‌ڵک به کاره‌کانمان ئاشنا ببێت .
ــ بۆ تۆ هونه‌ری فۆلکلۆر چ مانایه‌کی هه‌یه؟
ــ وه‌کو پێشتر باسم کرد خولیایه‌کی منداڵی منه، له‌سه‌ره‌تاوه حه‌زم کردووه بۆ ئه‌وه‌ی کاته‌کانم به کارێکی باش به‌رمه سه‌ر، له هه‌مان کاتیش‌دا دڵی که‌سێک خۆش بکه‌م چونکه له کاتی خولەکاندا که وانەی فێرکردنم وتوه‌ته‌وه هه‌ندێکیان نه‌خۆشی ده‌رونیان هه‌بوو به‌ڵام کاتێک هاتونه‌ته لای من و به‌شداری په‌روه‌رده‌که‌یان کردوه دلخۆش بونه ده‌ست خۆشیان لێکردومه و وتویاته هه‌رچی خه‌مه بیرمان چۆته‌وه ئه‌وه‌ش بۆ من زۆر جێی دلخۆشی بوو که نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌که‌ی چاکبۆتهوە.
ــ له داهاتودا هیچ بەرنامەیەکتان هه‌یه بۆ ژنان؟
ــ چونکه ئەو ژنانەی پێشتر پەروەردەمان كردوون، ئێستا به‌شداری دەکەن لە پێشەنگاکان و بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن، ئەمەش زیاتر هانمان دەدات بۆ برەودان بە فێرکردنی ژنان لەو بوارانەوە، هەروەها ئەو ژنانە زۆر هاوکاری من ده‌که‌ن، چونکه من هه‌م کاری جومله ده‌که‌م هه‌م کاری تاکیش ده‌که‌م، کاره‌که‌م وای لێهاتوه زۆر بووە، ئێستاش بەشداریمان کردوە لەو پێشانگایه‌ی بۆ کۆمه‌کی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا کراوەتەوە، لە هەمانکاتدا هاوکاریێکی مرۆیشیە بۆ نەخۆشان.
ــ له کۆتایدا په‌یامی تۆ بۆ ژنان چیه؟
ــ به‌ڵێ بێگومان کارکردن سه‌ربه‌رزیه، ژنیش ده‌توانێت ئه‌رکی دابین کردنی بژێوی خێزانه‌که‌ی لە ئەستۆ بگرێت و ببێت بە خاوەن ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر. ئێمه‌ش هیوادارین ئه‌و ژنانه وه‌کو ئێمه ئیش بکه‌ن، هه‌م بۆ مێشک و هەم بۆ ته‌ندروستیشیان باشە، چونکه چه‌ندین کێشه هه‌یه ده‌توانن به هۆی ئه‌و کارانه‌وه بیریان بچێته‌وه هه‌میش جوانکاریه بۆ شاره‌که‌مان و ناو ماله‌کانمان.
سپاسی بەشداربوونتان دەكەین.
(ش ب)