چەتەکان برینداریان کرد و شەرڤانان تیماریان کرد

08:36

ژنها

منبج – لە کاتێک مریەم محەمەد دەویست خۆی بگەیەنێتە شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، لەلایەن چەتەکانی داعش بریندار کرا.

چەتەکانی داعش ڕێگە بە هاوڵاتیانی منبج نادەن لە ناو شەڕدا خۆیان ڕزگار بکەن و وەک بارمتەی شەڕ بەکاریان دێنن.

ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان هەوڵیاندا لە ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی داعش رابکەن، بەڵام تا ئێستا نزیکەی سەد کەسیان کۆمەڵکوژ کراون.

ئەمڕۆش بە دەیان خێزانی منبج خۆیان گەیاندە شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، بەڵام بەر لەوەی بگەنە لای شەرڤانان لەلایەن چەتەکانی داعش درانە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵان بەناوی مریەم محەمەد بریندار بوو.

مریەم محەمەدی دایکی دوو منداڵ دوای ئەوەی لە قاچی خۆی بریندار بوو شەرڤانان بە هانایەوە چوون، پاشان تیمە پزیشکیەکانی شەرڤانان ڕێوشوێنی پزیشکیان بۆ مریەم گرتەبەر و دەست بەجێ برینەکانیان تیمار کرد.

(ش ب)