شەریفە ئوروچ پەیامنێری هەواڵی دیجلە دەستگیرکرا

13:18

ژنها

ئێلح - شه‌ریفه‌ ئوروچ په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى دیجله‌ (DÎHA) له‌کاتى روومالکردنى هه‌واڵدا له‌گه‌ڵ دوو کارمه‌ندى ئه‌و ئاژانسه‌ دواى ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان له‌لایه‌ن پۆلیسى تورکه‌وه‌ ده‌ستگیرکران.

ئێواره‌ى دوێنێ له‌کاتى روومالکردنى هه‌واڵێکدا شه‌ریفه‌ ئوروچ په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى دیجله‌ (DÎHA) له‌گه‌ره‌کى کیبرس له‌شارى ئیلحى باکوورى کوردستان، له‌گه‌ڵ دوو کارمه‌ندى ئه‌و ئاژانسه‌ به‌ناوه‌کانى ( ئه‌مرولا ئورچ و مزه‌فه‌ر تونج) له‌لایه‌ن پۆلیسى تورکه‌وه‌ ده‌ستبه‌رکران.

دواى وه‌رگرتنى ئیفراده‌ ، به‌ به‌هانه‌ى ( ئه‌ندامى رێکخستنن) به‌مه‌به‌ستى ده‌ستگیرکردن ره‌وانه‌ى دادگاکران . شه‌ریفه‌ ئوروچ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م دادگا راگه‌یاند که‌ ئه‌و په‌یامنێره‌ و کارى په‌یامنێرى کردوه‌، به‌ڵام شاندى دادگاى تورک ئه‌مه‌ى قبول نه‌کرد و شه‌ریفه‌ و هه‌ردوو کارمه‌نده‌کان به‌ به‌هانه‌ى ( ئه‌ندامى رێکخستنن) بڕیارى ده‌ستگیرکردنیان درا و ره‌وانه‌ى زیندانى پیتى (M) ئه‌و شاره‌ کران.

له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌، رایگه‌یه‌ندرا که‌ له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ئێلیح سوکایه‌تى به‌ شه‌ریفه‌ ئورج کراوه‌ و له‌کاتى پشکنین دا ئه‌شکه‌نجه‌کراوه‌.

(ش ب)