دوو خوشکی کۆبانێ لە شەنگال تێدەکۆشن

18:13

ژنها

شەنگال – دوو خوشکی شاری کۆبانێ کە باوک و برایەکیان لە بەرخۆدانی کۆبانێ گیانیان بەختکردوە خوشک و برایەکیان لە ڕۆژئاوا شەڕڤانن، ئێستا لە چیای شەنگال لەبەرامبەر چەتەکانی داعش شەڕ دەکەن.

ژنانی کۆبانێ کە ئێش ئازار و شەڕی بەرخۆدانیان بە یەکەوە بینوە، ئێستاش بەرەو واری شەنگال دەچن، دوو خوشکی گەنجی بۆ ئەوەی تۆڵەی ژنانی ئێزیدی بکەنەوە ڕوویان کردتە چیای شەنگال و لە بەرامبەر چەتەکانی داعش شەڕ دەکەن.

باوک و برایەکیان شەهیدن و سێ خوشک و برایێکیش تێدەکۆشن

دێرسم لەیلا دوو خوشکی شاری کۆبانێن، بەڵام ئێستا لەناو شەرڤانی(یەژەشە) لە چیای شەنگال لەبەرامبەر چەتەکانی داعش تێدەکۆشن، خوشک و برایەکیشیان شەرڤانی "یەپەژە و یەپەگە"ن، هەروها باوک و برایەکیشیان لە بەرخۆدانی بە شکۆی کۆبانێدا گیانیان بەختکردوە.

دێرسم باران دوای هێرشی داعش لە مانگی ئابی ٢٠١٤ بۆ سەر شەنگال و لەیلا قارەمانی خوشکیشی دوای سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ روویان کردۆتە شەنگال.

دێرسم، بەو شێوەیە هۆکاری هاتنی خۆی بۆ شەنگال ڕادەگەیەنێت: دوای فەرمانی سەر شەنگال، کاتێک بینیم ئەو هەموو ژن و کچە ئێزیدیە بە دیل گیران و کۆمەڵکوژکرا، ئیتر ویژدانم بەرگەی بێدەنگی نەگرت، بڕیارم دا بێم بۆ شەنگال، ماوەی دوو ساڵە لە چیای شەنگالم ئامانج لە هێرشەکانی سەر هەرچوار بەشی کوردستان هەر یەکە، زامەکانی کۆبانێ و شەنگالیش هەر یەکن.

هەروەها لەیلا قارەمانی خوشکی دێرسم وتی: دوای ئەوەی کۆبانێ لە چەتەکانی داعش پاککرایەوە وەک ژنێکی کورد وەک کچێک لە شاری کۆبانێ ویستم لە پێناو ژنانی ئێزیدی تێبکۆشم. دوای ئەوەی ئەو هەموو ئازار و زەحمەتیەم لە کۆبانێ بینی، تێگەیشتم کە ئێزیدیەکان چ کارەساتێکیان بەسەر هاتووە، چونکە هەمان ئەو چەتانە بوون کە هەوڵیان دا ئێمەش قڕ بکەن و چەندین کۆمەڵکوژیان ئەنجام دا.

لەیلا شانازی بەوە دەکات کە وەک دوو خوشک لەناو ریزەکانی "یەژەشە" شەنگالدا تێدەکۆشن، بۆئەمەش وتی سەرفرازین و شانازی بە هەبوونی یەکتری دەکەین.

(ش ب)