وێنەیەک لە ژیانی ژنە گەریلاکان
08:38
ژنها
قەندیل – "هەرچەند هەنگاوەکانمان ورد و هێواش بن بەڵام دوور دەڕۆین، شاخەکان لە بەر قاچمان نزم دەبنەوە، کاتێک سەیری لوتکەیەک دەکەین، هێندە ناخایەنێت کە سەیری دۆڵ دەکەینەوە، چونکە ئێمە بە ئیرادەی خۆمان دەڕۆین نەک بە قاچەکانمان." ئەم وتانەی سەرەوە هی "هەدار"ن، هەدار کچە گەریلایەکی ڕووخۆش ئەو هەمیشە حەزی لە کار و خەباتە.
هەدار هەڕەکۆڵ دەڵێت: "گەریلاکان لە وەرزی سەرما وەک بەفر و لە بەهاران گەڵای سەوز و لە هاوینان تیشکی خۆر و لە پایزان وەک ڕەشەبان."
هەدار، باس لەوە دەکات کە ئەو هەست دەکات لەگەڵ سروشت بۆتە یەک پارچە و دەڵێت: "من زۆر حەز دەکەم بە سەر شوێنە بەرزەکاندا بڕۆم، هەرچەند هەنگاوەکانمان ورد و هێواش بن بەڵام دوور دەڕۆین، شاخەکان لە بەر قاچمان نزم دەبنەوە، کاتێک سەیری لوتکەیەک دەکەین، هێندە ناخایەنێت دەبینین گەیشتوین و سەیری دۆڵ دەکەینەوە، چونکە ئێمە بە ئیرادەی خۆمان دەڕۆین نەک بە قاچەکانمان."
هەدار بەدەم ئامادەکردنی خواردنی نیوەڕۆ ئەم قسانەی بۆ کردین.
لەسەر ئەو پرسیارەی ئێوە لە جەژناندا چی دەکەن؟ گەریلا بێریتان ڕۆژهەڵات وتی: "جەژن بە ئازادی خۆشە، حەز دەکەم لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا لەگەڵ هەڤاڵانم جەژن پیرۆز کەم، بە کۆڵانەکانی سنەدا بگەڕم و جەژنە پیرۆزە لە هەمووان بکەم، بەڵام تا خاکی خۆشمان ئازاد نەکەین لە ژێر سێبەری داگیرکەران، هەست بە دڵخۆشی ناکەم. جەژن لای ئێمەش پیرۆزە تەناتەت ئەو ڕۆژەش پیرۆز دەکەین، بەڵام ڕوانینی ئێمە بۆ هەر بۆنە و بیرەوەریەک واتای خۆی هەیە، هەر ڕۆژێکیش بۆ ئێمە پیرۆزی تایبەتی خۆی هەیە."
(وێنە: شەنگار برادۆست)
(ش پ)