لەیەکەم ڕۆژی جەژندا یادی شەهیدان لە باشوری کوردستان بەرز ڕاگیرا
11:47
ژنها
سلێمانی – بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان بە دەستپێشخەری کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕێخکراوی ژنانی ئازاد، کۆمیەتی شەهیدانی کۆدار گۆڕی گیانبەختکردوان و کەسوکاریان لە شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان بەسەرکرانەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جەژن گۆڕی گیانبەختکردوانی ڕێگەی ئازادی لە شاری پێنجوێن بەسەر کرایەوە. شاندێک کە پێکهاتبوو لە کەسوکاری گیانبەختکردوان و کۆمیتەی کەسوکاری شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستان، سەردانی گۆڕی هەریەک لە شەهیدان بابان ئەبوبەکر ناسراو بە باگەر کۆچەر، هێرش محەمەد ناسراو بە (زاگرۆس جودی) کەمال سادق، وەستا سەدیق و سیروان لوقمان ناسراو بە (مۆردەم سۆران)، و هاوکات سەردانی ماڵی هەریەک لە گیانبەختکردوان ئامەد پێنجوێنێ و مۆردەم سۆرانیان کرد.
هاوکات هەر سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ ته‌ڤگه‌رى ئازادى و کۆمیته‌ى شه‌هیدانى کۆدار له سه‌ر گۆڕی شه‌هیدان له ڕانیه یه‌که‌م ڕۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زانیان له بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان و گه‌لى کورد پیرۆز کرد.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ سه‌ر له‌به‌یانى ته‌ڤگه‌رى ئازادى له‌قه‌لادزێ چوونه سه‌ر گۆڕی شه‌هیدان و جەژنی ڕەمەزان لە کەسوکاری شەهیدان پیرۆزکرا و هاوکات گیانبەختکردوانی ڕێگەی ئازادی بیرهێنراونەوە.
(ش ب)